4
7 تورکیا تۆپبارانى عه‌فرین ده‌کات
13/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








هێزه‌کانى سوپاى تورکیا به‌چڕى ده‌ستیانکردووه‌ به‌ تۆپبارانکردنى باره‌گاکانى په‌یه‌ده‌ له‌ عه‌فرین.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆمارى تورکیا، له‌میانى شه‌شه‌مین کۆنگره‌ى ئاسایى لقى ئاک پارتى له‌ شارى ئه‌لعه‌زیز ووتارێکى پێشکه‌ش کردوو تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێکخراوى تیرۆریستى له‌ سووریا، یه‌که‌ تۆپهاوێژه‌کانى سوپاى تورکیا هێرشیان کرده‌ سه‌ر باره‌گاکانى په‌یه‌ده‌ له‌ عه‌فرین.

ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند:"به‌ ئۆپه‌راسیۆنى ئیدلب باڵى رۆژئاواى ئه‌و رێڕه‌وه‌ ده‌ڕوخێنین. با ئه‌وه‌ش بزانن که‌ ئه‌گه‌ر تیرۆریستانى عه‌فرین خۆیان راده‌ست نه‌که‌ن، ئه‌وێیان به‌سه‌ردا ده‌ڕوخێنین".

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى  ئاژانسى ئانادۆڵ بڵاویکردۆته‌وه‌ یه‌که‌ تۆپهاوێژه‌کانى تورکیا له‌ شارۆچکه‌کانى ره‌یحانلى و کرکخانى شارى هه‌تاى و خاڵه‌کانى ناوچه‌کانى داماڵدراو له‌ پێکدادان له‌ ئیدلب، باره‌گاکانى په‌یه‌ده‌/په‌که‌که‌ى له‌ عه‌فرین تۆپباران کرد.

هه‌ربه‌پێى ئه‌و ئاژانسه‌ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌که‌کانى سوپاى تورکیا له‌کاتى ده‌ستى به‌ هێرشه‌کان کرد که‌ به‌ لانیکه‌م ٣٦ جار تۆپبارانى ناوچه‌کانى باسوفان، جینده‌ره‌س، دێر به‌لت و راجۆ سه‌ر به‌ عه‌فرینیان کردووه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group