ئه‌مریکا بنکه‌ى سه‌ربازى له‌ نزیک سنووره‌کانى عێراق و ئێران داده‌مه‌زرێنێت

2/13/2018 5:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رچاوه‌یه‌کى هه‌واڵى لوبنانى ئاشکراى کرد که‌ ئه‌مریکا به‌نیازه‌ له‌ ناوچه‌یه‌کى نزیک له‌ سنوورى ئێران، بنکه‌ى سه‌ربازى بکاته‌وه‌.

 به‌ پێى هه‌واڵێکى ڕۆژنامه‌ى (الاخبار)ى لوبنانی، هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کارى ده‌که‌ن بۆ دانانى بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له‌ ناوچه‌ى ئیمام وه‌یس له‌ نزیک سنووره‌کانى ئێران، به‌ ئامانجى ڕێگریکردن له‌ په‌ره‌سه‌ندنى چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناوچه‌کانى جه‌له‌ولا، و سه‌عدیه‌ له‌ سنوورى خانه‌قین.

وه‌ک له‌ هه‌واڵى ڕۆژنامه‌ لوبنانییه‌که‌دا هاتووه‌، ئه‌مریکا به‌ ئامانجى ڕێگریکردن له‌ په‌ره‌سه‌ندنى حه‌شدى شه‌عبی، به‌نیازه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى بنکه‌ى سه‌ربازى بکاته‌وه‌ و پلانى دانانى بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا له‌ سه‌ربازگه‌ى گه‌یاره‌ له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین، حه‌ویجه‌ له‌ پاریزگاى که‌رکوک و بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له‌ نزیک ته‌لله‌عفه‌ر له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جێبه‌جێ کراوه‌.


زۆرترین خوێندراو