بۆیه‌که‌مجار ژنێک پـۆستى سه‌رۆکى CIA ئه‌مه‌ریکا وه‌رده‌گرێت

5/21/2018 10:11:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







جینا هاسپـڵ وه‌ک سه‌رۆکى ده‌زگاى موخابه‌راتى ئه‌مه‌ریکا CIAسوێندى فه‌رمى خوارد، به‌مه‌ش بووه‌ یه‌که‌م ژن له‌ مێژووى ئه‌مه‌ریکا ئه‌م پـۆسته‌ گرنگه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بگرێته‌ده‌ست.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌21 ى مایسى 2018 مه‌راسیمى سوێندخوارنى سه‌رۆکى ده‌زگاى  CIA به‌ئاماده‌بونىهه‌ریه‌ک له‌دۆناڵد ترامپ  و مایک پـێنس سه‌رۆک وجێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا   له‌ باره‌گاى ده‌زگاى CIA له‌ ناوچه‌ى لانگلى ویلایه‌تى ڤێرجینیا به‌ڕێوه‌چوو.

خانم جینا هاسپـڵى ته‌مه‌ن 61 ساڵ ماوه‌ى 33 ساڵه‌ له‌و ده‌زگایه‌ کارده‌کات و ئێستا شوێنى مایک په‌مپـێو ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ کۆتایى مانگى ڕابردووه‌وه‌ پـۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى گرته‌ده‌ست.


سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ مه‌راسیمى سوێندخواردنه‌که‌ رایگه‌یاند جینا خانمێکى تونده‌ و زۆر به‌هێزه‌ و کاتێک مه‌سه‌له‌یه‌ک په‌یوه‌ندى ده‌بێت به‌ به‌رگریکردن له‌ ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هه‌رگیز پاشگه‌ز نابێته‌وه‌. وتیشى پـیاوان و ژنانى ئه‌م ده‌زگایه‌ شایسته‌ى ئه‌وه‌ن که‌سێکى وه‌ها به‌توانا سه‌رۆکایه‌تیـیان بکات.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌نجومه‌نى سینات ڕۆژى پـێنجه‌شه‌ممه‌ى ڕابردوو ده‌سـتنیشانکردنى خانم جینا هاسپـڵى بۆ ئه‌م پـۆسته‌ هه‌ستیاره‌ په‌سه‌ندکرد، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێک له‌ یاسادانه‌ران تێبینیـیان له‌سه‌رى هه‌بوو به‌هۆى به‌شداریکردنى له‌ شێوازێکى توندى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گومانبارانى هێرشه‌ تێرۆرستیـیه‌کاندا.


زۆرترین خوێندراو