تورکیا... 167 په‌رله‌مانتارى ئاک پارتى دووباره‌ کاندید ده‌کرێنه‌وه‌

5/21/2018 10:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئاژانسى ئانادۆڵ بڵاویکرده‌وه‌ که‌، 167په‌رله‌مانتارى بیستو شه‌شه‌مین خولى په‌رله‌مانى تورکیا له‌سه‌ر لیستى ئاک پارتى دووباره‌ وه‌ک کاندیدى هه‌ڵبژاردنى گشتى په‌رله‌مانى تورکیا دیارکراون.

لیستى پاڵێوڕاوانى ئاک پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنى بیست و حه‌وته‌مین خولى په‌رله‌مانى تورکیا، پێشکه‌شى ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردن کرا. 

ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ 21 مایسى 2018 ، تا کاتژمێر 5ى ئێواره‌ دوا مۆڵه‌ت بوو بۆ ئه‌وه‌ى پارته‌ سیاسییه‌کانى تورکیا لیستى کاندیدانى خۆیان بۆ هه‌لبژرادنه‌کانى 24ى حوزه‌یرانى داهاتوو پێشکه‌ش به‌ ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیا بکه‌ن. 

به‌م هۆیه‌وه‌ش جێگرى سه‌رۆکى گشتى ئاک پارتی، ئه‌حمه‌د سۆرگون و شاندى یاوه‌رى لیستى کاندیدانى پارته‌که‌یان پێشکه‌ش به‌ ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیا کرد. 

ئه‌حمه‌د سۆرگون له‌ دواى پێشکه‌شکردنى لیستى کاندیدان، بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و رایگه‌یاند که‌ هه‌نگاوێکى گرنگى قۆناغى هه‌ڵبژاردنیان بڕیوه‌ و ئه‌مڕۆ ئاک پارتى کاتژمێر لیستى کاندیدانى خۆى پێشکه‌ش به‌ ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى تورکیا کردووه‌. 

ئاژانسه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌به‌پێى زانیارییه‌کان، 167په‌رله‌مانتارى بیستو شه‌شه‌مین خولى په‌رله‌مانى تورکیا له‌سه‌ر لیستى ئاک پارتى دووباره‌ وه‌ک کاندیدى هه‌ڵبژاردنى گشتى په‌رله‌مانى تورکیا دیارکراون. 


زۆرترین خوێندراو