شه‌ڕله‌ نێوان گروپه‌ چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌ تورکیا له‌ عه‌فرین ڕووده‌دات

5/24/2018 1:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








کۆمه‌ڵه‌ى سوریا بۆ چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ ده‌ڵێت شه‌ڕ له‌ نێوان دوو گروپى چه‌کدارى سه‌ر به‌ تورکیا له‌ عه‌فرین ڕوویداوه‌ و له‌ ئاکامدا بریندار له‌ هه‌ردوولایان که‌وتوونه‌ته‌وه‌.

کۆمه‌ڵه‌که‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ى خۆى نووسیویه‌تى بۆجارى شه‌ڕ و پـێکدادان له‌ نێوان گروپه‌کانى سه‌ر به‌ تورکیا له‌ شارى عه‌فرین ڕوویداو ئه‌م جاره‌ له‌ نێوان هه‌ردوو گروپى ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیـیه‌ و فرقه‌ ئه‌لحه‌مزات بووه‌. ده‌ڵێت چه‌کدارانى ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه‌ له‌ ناوچه‌ى دێرزور هاتوون و چه‌کدارانى حه‌مزاتیش خه‌ڵکى ناوچه‌ گوندیـیه‌کانى حه‌له‌بن که‌ به‌شێکیان کوردن.

به‌پـێى سه‌رچاوه‌کان شه‌ڕه‌که‌ له‌وه‌وه‌ ده‌سـتیپـێکردووه‌، گروپى ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه‌ چه‌کدارانى گروپى ئه‌لحه‌مزاتیان تاوانبارکردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانى دزى و تاڵانى به‌ ئامانجى زڕاندنى ناوى هێزه‌کانى سه‌ر به‌ تورکیا. دواتر شه‌ڕ له‌ نێوانیان هه‌ڵگیرساوه‌ و بریندار له‌ هه‌ردوولایان که‌وتووه‌ته‌وه‌ و پـۆلیسى له‌شکرى تورکیا هاتووه‌ته‌ نێوانیان. پاشان شه‌ڕه‌که‌ گۆڕاوه‌ بۆ شه‌ڕى نێوان چه‌کدارانى ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیـیه‌ و پـۆلیسى تورکیا، ئه‌مه‌ش وه‌هاى کردووه‌ هێزى زیاترى تورکیا به‌ره‌و ناو شاره‌که‌ بڕۆن بۆ کۆنترۆڵکردنى ڕه‌وشه‌که‌.


زۆرترین خوێندراو