تورکیا دیوارى ئه‌منیى له‌ سنووره‌کانى له‌گه‌ڵ ئێران و سووریا دروست ده‌کات

6/9/2018 7:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







تورکیا دیوارى ئه‌منیى له‌ سنووره‌کانى له‌گه‌ڵ ئێران و سووریا دروست ده‌کات به‌درێژایى 564 کلم دروستکردنى دیوارى ئه‌منیى له‌ سنوورى سووریا ته‌واو کرد.

ئاژانسى ئانادۆڵى تورکى بڵاویکرده‌وه‌ که‌ فه‌رمانگه‌ى یه‌که‌ى نیشته‌جێبوونى به‌کۆمه‌ڵ سه‌ربه‌ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى تورکیا (تۆکی)، به‌ درێژایى 564 کلم دروستکردنى دیوارى ئه‌منیى له‌ سنوورى سووریا ته‌واوکرد.

دیوارى سه‌ر سنوور که‌ به‌مه‌به‌ستى به‌رگرتن له‌ تیپه‌ڕبوونى کۆچى نایاسایی، دزه‌ کردنى تیرۆریستان و ده‌سته‌به‌رکردنى ئاسایشى زیاترى سنوور دروستکراوه‌، بۆ یه‌که‌مجار به‌شێوه‌یه‌کى ورد له‌ سنوورى شارۆچکه‌ى ئه‌لبه‌یلى سه‌ر به‌ پارێزگاى کلیس وێنه‌گیرا.

دواى ته‌واوکردنى دیوارى ئه‌منیى له‌ سنوورى سووریا به‌درێژایى 564 کلم، تۆکى ده‌ستیکرد به‌ دروستکردنى دیوارى ئه‌منیى له‌ سنوورى ئێران به‌ درێژایى 144 کلم و، له‌ ئێستادا له‌ قۆناغى ته‌واوبووندایه‌.

له‌ سنوورى سووریا 711 کلم هێڵى سنوور له‌ده‌ره‌وه‌ى رووبارى ئاسى به‌ دیوارى کۆنکریتیى ته‌نراوه‌ که‌ به‌رزیى هه‌ریه‌کێکیان سێ مه‌تره‌، به‌ پانى دوو مه‌تر و قورسى حه‌وت تۆن.

200 کلم ئه‌و دیواره‌ ئه‌منییه‌ له‌ لایه‌ن پارێزگاى کلیسه‌وه‌ دروستکراوه‌ و ئه‌وه‌ى دیکه‌ى له‌ لایه‌ن تۆکیه‌وه‌ بنیات نراوه‌. ناوچه‌که‌ که‌ پیشتر کێڵگه‌ى مینڕێژ بوو له‌ ئیستادا کاره‌کانى پاککردنه‌وه‌ى له‌ مین درێژه‌ى هه‌یه‌.


زۆرترین خوێندراو