له‌ ڕۆژى جیهانى په‌نابه‌راندا ، چه‌ندین کاره‌سات و ئامارى تراژیدى له‌باره‌ى په‌نابه‌ران بڵاوکرانه‌وه‌

6/20/2018 9:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌روارى 20 ى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێک ، ڕۆژى جیهانى په‌نابه‌رانه‌  که‌ به‌ بڕیارێکى کۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ساڵى 2000 دا ئه‌م به‌رواره‌ وه‌ک هاوسۆزییه‌ک بۆ پرسى په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا دیاریکرا. 

یادکردنه‌وه‌ى ئه‌مساڵ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ى چه‌ندین ئامارى تراژیدى له‌ باره‌ى په‌نابه‌ران و ئاواره‌کانه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا.

به‌گوێره‌ى ئامارێکى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، 68 ملیۆن و نیو که‌س له‌ جیهاندا له‌ ساڵى 2017 دا وه‌ک ئاواره‌ و په‌نابه‌ر دیارى کراون که‌ له‌و ژماره‌یه‌ش 25 ملیۆن و 400 هه‌زار که‌سیان په‌نابه‌ر بوون که‌ به‌ واتاى ئه‌وه‌ى سنورى ووڵاتى خۆیان بڕیووه‌ و به‌دواى مافى په‌نابه‌رێتیدا گه‌ڕاون. 

بڵاوکردنه‌وه‌ى ئاماره‌که‌ هاوکاته‌ له‌ بڕیارێکى حکومه‌تى ئیتالیا و ماڵتا که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ماوه‌ى چه‌ندین ساڵدا ڕێگه‌یان نه‌دا به‌ که‌نارگرتنى به‌له‌مێک که‌ سه‌دان په‌نابه‌رى هه‌ڵگرتبوو له‌ که‌ناره‌ئاوییه‌کانى ووڵاته‌کانیان که‌ به‌ هاوشێوه‌ى سیاسه‌ته‌ تونده‌که‌ى حکومه‌تى ئوسترالیا له‌دژى کۆچبه‌رانى ده‌ریایى داده‌نرێت به‌ جۆرێک هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بکات ده‌ستگیرده‌کرێت و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته‌ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ لێوه‌ى هاتووه‌.

هاوکات ، نه‌ته‌وه‌یه‌کگترووه‌کان ئامارێکى ترى تایبه‌ت به‌ نیشته‌جێکردنى په‌نابه‌ران بڵاوکرده‌وه‌ به‌جۆرێک نیشته‌جێکردنى په‌نابه‌ران له‌ڕێگه‌ى پڕۆگرامه‌کانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌  به‌ له‌سه‌دا 40 که‌مى کردووه‌  له‌ ساڵى 2017 دا و به‌ نزیکه‌یى ته‌نها 100 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهاندا نیشته‌جێ کراون که‌ هۆکاره‌که‌شى ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ زیادبوونى هه‌ستى ناسیۆنالیستى و خۆدابڕینى ووڵاتانى پێشکه‌وتوو له‌ ووڵاتانى تر. 


زۆرترین خوێندراو