به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازیکرد له‌کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى شارى که‌رکوک

5/4/2018 8:29:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







تادێ پشتیوانى له‌لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى خۆشه‌ویسته‌وه‌ له‌زیادبوندایه‌ .

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4 ى مایسى 2018 ،به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ باره‌گاى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ به‌ئاماده‌بونى مامۆستا ره‌سوڵ سه‌رۆکى لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست له‌شارى که‌کوک پێشوازیکرد له‌کۆمه‌ڵێک له‌ که‌سایه‌تى شارى که‌رکوک که‌پێکهاتبوون له‌ که‌سایه‌تى عه‌شیره‌تى گلوى ناوچه‌ى گه‌رمیان.

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سوپاسى ئاماده‌بوان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى کوردستانى کرد که‌خه‌مخۆرانه‌ پشتیوانى خۆیان بۆ  لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان درده‌برَن وبه‌لیستى شه‌هیدان ناوزه‌ندى ده‌که‌ن که‌ئه‌مه‌ش وه‌ک وه‌فایه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ماندوبونى سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمناندا قه‌ڵغانێکى پۆڵاین بووه‌ .

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌ ئه‌و دڵسۆزى و پاڵپشتى وخه‌مخۆریه‌ى  هاوڵاتیان بۆ لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان گوڕو تینى زیاتر ده‌دات حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر قوربانیدان و فیداکارى له‌پێناو هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان که‌هه‌رده‌م له‌وپێناوه‌دا خه‌باتى کردووه‌ له‌ئه‌مڕۆشدا به‌هه‌مان نه‌فه‌س به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانى ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ره‌که‌ى له‌په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌بنه‌ هێزێکى داکۆکیکار له‌ ماف و داخوازیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان .

ووتیشى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سازش ناکات له‌سه‌ر مافه‌کانى هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان و تێده‌کۆشێت بۆ به‌دیهێنان و چه‌سپاندنى مافه‌ ده‌ستوریه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان،بۆئه‌مه‌ش پێویسته‌ پشتیوانى سه‌رخستنى لیستى170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بکه‌ین ووتیشى پێویسته‌ هه‌موولایه‌ک هه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ جیاجیاکانى کوردستان به‌تایبه‌تیش له‌شارى که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان بۆ سه‌رخستنى لیستى 170 .


زۆرترین خوێندراو