به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازیکرد له‌ژماره‌یه‌ک له‌هاوڵاتیانى شارى سلێمانى وپێنجوێن ده‌کات

5/4/2018 8:44:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







پشتیوانى هاوڵاتیانى بۆ لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌زیادبوندایه‌ .

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4 ى مایسى 2018 ،به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ باره‌گاى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور پێشوازى کرد له‌ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى و هاوڵاتیانى شارى سلێمانى و پێنجوێن که‌ پشگیرى خۆیان بۆ لیستى ژماره‌ ۱۷٠ ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان ده‌ربڕی .

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سوپاسى ئاماده‌بوان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى کوردستانى کرد که‌خه‌مخۆرانه‌ پشتیوانى خۆیان بۆ  لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان درده‌بڕن ،ئومێدیشى خواست که‌به‌گوڕو تینه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان بۆ سه‌رخستنى لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 

هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و پاڵپشتیه‌ى هاوڵاتیانى کوردستان بۆ لیستى 170 ئاماژه‌ بۆ دڵسۆزى و وه‌فاى هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر به‌ حزبى سۆسیالیست که‌ هه‌میشه‌ خه‌مخۆرى هاوڵاتیان بووه‌ داکۆکیکارێکى سه‌رسه‌خت بووه‌ بۆ دابین کردنى ژیانى شایسته‌ بۆ که‌سوکارى شه‌هیدان و پێمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیان .

ووتیشى حزبى سۆسیالیست که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى خه‌باتیه‌وه‌ تاهه‌نوکه‌ به‌هه‌مان گڕوتینه‌وه‌ خه‌بات و تێکۆشانى به‌رده‌وامبووه‌ و به‌رده‌وامیشى ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌ ده‌ستاوریه‌کانى گه‌لى کورد له‌چوارچێوه‌ى عێراقى فیدراڵدا هه‌ربۆیه‌ به‌لیستێکى سه‌ربه‌خۆو به‌ژماره‌ 170 به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کردووه‌ ،داواشى له‌هاوڵاتیان کرد هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى 170ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان .


زۆرترین خوێندراو