70 هه‌زار چاو‌دێر، به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌که‌ن
7/2/2010
کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌ئکیدی کرده‌وه، ڕۆژی هه‌ینی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی قه‌واره‌و کاندیده به‌شداربووه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌کات، فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ حه‌مدیه حوسه‌ینی سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆمسیۆن، ڕایگه‌یاند: 350 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌کۆی 50 هه‌زار بنکه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌راسه‌ری عێراقدا سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و لیژنه‌ی تایبه‌تیش پێکهێنراوه بۆ چاودێری پرۆسه‌ی ه‌تی هه‌ڵبژاردن و سزای سه‌رپێچیکارانیش ده‌گاته 50 ملیۆن دینار غه‌رامه‌و شه‌ش مانگ زیندانی.a هه‌روه‌ها حه‌مدیه حوسه‌ینی ڕایگه‌یاند، 100 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه سه‌ربازیه‌کان له ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تیدا ده‌نگ ده‌ده‌ن. ئاشکراشی کرد: ژماره‌ی چاودێرانی قه‌واره سیاسیه‌کان ده‌گاته 21 هه‌زارو 963 که‌س و 224 ڕێکخراوی مه‌ده‌نیش به 52 هه‌زار چاو‌دێر به‌شدارن له چاودێریکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ 131 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 300 ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ناوخۆیی و 38 چاودێری ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌کی.
|