كاره‌بای دهۆك به تۆڕی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه به‌سترا
7/2/2010
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕه‌كانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای دهۆكی به تۆڕی كاره‌با هه‌ولێره‌وه راگه‌یاند و روونیشیكرده‌وه كه له دهۆكدا ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنی دوو پرۆژه‌ی تری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با. كه‌مال محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕه‌كانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "كاره‌كانی پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای دهۆك به كاره‌بای هه‌ولێره‌وه ته‌واو كراوه" و ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه "پرۆژه‌كه به‌بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكییه‌وه جێبه‌جێكراوه". روونیشیكرده‌وه كه پرۆژه‌كه له توانایدایه 60 مێگاوات كاره‌با بداته دهۆك و رۆژانه 9 – 10 سه‌عات كاره‌با بۆ پارێزگاكه دابین بكات، وتیشی "له‌رۆژانی داهاتوودا پشكی دهۆك ده‌كرێته 100 مێگاوات". جگه له كاره‌بای هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، ئێستا حه‌وت یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و رۆژانه بڕی 1000 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕه‌كانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئێستا دوو پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌پارێزگای دهۆكدا دروست ده‌كرێن، كه یه‌كه‌میان له ناوچه‌ی "كواش"ی خۆرئاوای پارێزگاكه‌یه و توانای به‌رهه‌مهێنانی 400 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 450 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكردووه و ئومێد ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واو بكرێت. كه‌مال محه‌مه‌د وتیشی پرۆژه‌ی دووه‌م ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی "باعه‌درێ"ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی دهۆكه‌وه و ده‌توانێت 150 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت. جێی ئاماژه‌یه 50% كاره‌بای پارێزگای دهۆك پشت به مۆلیده‌ی دیزڵ ده‌به‌ستێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، هاوكات توركیاش به‌پێی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نێوان حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ و كۆمپانیایه‌كی توركی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، رۆژانه بڕی 135 مێگاوات كاره‌با ده‌داته ئه‌و پارێزگایه كه رۆژانه پێویستی به 350 -400 مێگاوات كاره‌با هه‌یه.
|