ساڵح موتڵه‌گ و زافر عانیان له‌ناودایه، ته‌نها دۆسیه‌ی 177 کاندیدی دوورخراوه ماوه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه
7/2/2010
دوایئه‌وه‌ی نه‌توانرا کوتله سیاسیه‌کانی ناو په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی تایبه‌ت به کاندیده دوورخراوه‌کانی هه‌ڵبژاردن، بڕیاردرا دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه بۆ کاتژمێر یه‌کی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ دوابخرێت. سۆزان محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به‌جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی نه‌گه‌یشتن به بڕیاری کۆتایی له‌باره‌ی پرسی کاندیده دوورخراوه‌کانی هه‌ڵبژاردن، په‌رله‌مان دانیشتنه نائاساییه‌که‌ی بۆ سبه‌ینێ دواخست. ئاشکراشی کرد: لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانی که پێکهاتوون له هه‌ریه‌ک له عه‌بدوڵا عه‌لیاوایی له هاوپه‌یمانی کوردستانی و فه‌لاح شه‌نشه‌ل و ڕه‌شید عه‌زاوی، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌مییزی تایبه‌ت به‌و دۆسیه‌یه له کاری به‌رده‌وامدان بۆ پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی دوورخراوه‌کانداو له‌کۆی هه‌موو ئه‌و که‌سانه، ته‌نها 177 کاندید ماون که یه‌کلانه‌کراونه‌ته‌وه‌و هه‌ریه‌ک له ساڵح موتڵه‌گ و زافر عانی له‌و 177 که‌سه‌ن. ووتیشی: چاوه‌ڕوانده‌کرێت دوای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش، سبه‌ینێ په‌رله‌مان دانیشتنه‌که‌ی سازبکات و ژماره‌ی نیسابی په‌رله‌مانتارانیش ئاماده‌ی دانیشتنه‌که ده‌بن، به‌و پێیه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شی زۆری په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مان ئاماده‌بوون. سۆزان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتوانی شاری به‌غدا خۆپیشاندانێکیان دژ به بڕیاری ده‌سته‌ی ته‌مییزی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی دوورخراوه‌کان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق سازکردو ناره‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به بڕیاری ده‌سته‌که بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕی و یاداشتێکیان له‌وباره‌یه‌وه دایه په‌رله‌مان.
|