وه‌زیرى كاره‌با: له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كاره‌بای نیشتمانی بكه‌ینه 24 كاتژمێر
7/2/2010
یاسین ئه‌بوبه‌كر وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌که‌ی توانیویه‌تی كاره‌بای سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك تۆڕ ببه‌ستێته‌وه كه‌جاران دهۆك ته‌نیا بوو، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتووش ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیان نه‌یه‌ته پێش یه‌كه‌ی چواره‌می وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌وێته كار، به‌مه‌ش به‌شه كاره‌بای هاوڵاتیان زیاد ده‌بێت. هه‌روه‌ها ووتی: چوار مه‌ركه‌ز بۆ كنتڕۆڵكردنی كاره‌با له‌ڕێگای پێوه‌ری زیره‌كه‌وه داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری كاره‌با بكات، 25هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بامان هێناوه له‌شاری هه‌ولێر كاری پێده‌كه‌ین له ئاینده‌دا له‌دهۆك و سلێمانیش هه‌مان شێواز په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین. ووتیشی: پلانمان داناوه تاوه‌كو ساڵی 2012 كاره‌بای نیشتمانی بكه‌ین به 24 كاتژمێر له شه‌و ڕۆژێكدا، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پێش ئه‌م واده‌یه ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ین، چونكه ئێستا 980مێگاوات كاره‌بای به‌رهه‌م هاتوو له‌كوردستان هه‌یه، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزبكه‌ینه‌وه بۆ 3هه‌زار مێگاوات.
|