به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود پێشوازیکرد له نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک له پارته کوردیه‌کانی سوریا
7/2/2010
به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، له باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی له‌شاری سلێمانی پێشوازیکرد له ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی پارته کوردیه‌کانی سوریا که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان شه‌لال گه‌دۆ نوێنه‌ری پارتی چه‌پ و محه‌مه‌د حه‌مۆ نوێنه‌ری ڕه‌وتی ئایینده "تیار المستقبل" و به‌هجه‌ت بوشێر نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردی سوریا . له‌دیدارێکدا باس له ره‌وشی سیاسی کوردستان و ناوچه‌که کراو تیشک خرایه سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه سیاسیه‌ی که له‌نێوان نۆ پارتی کوردیی سوریادا پێکهاتووه. به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵه کرد وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ یه‌کخستنی گوتاری نیشتمانی کورد له سوریا‌و هیوای خواست سه‌رکه‌وتووبن له خه‌باتی سیاسی و دیموکراسی و یه‌کخستنی گوتارێکی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسه سیاسیه‌کان. هه‌روه‌ک تیشکی خسته سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر هاوکاری هه‌مووان کرده‌وه بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌و ڕه‌وشه که گرنگیه‌کی گه‌وره‌ی له ژیانی کورد دا هه‌یه‌و ده‌توانیت ببێته پێگه‌یه‌کی سیاسی به‌هێزی کورد له ناوچه‌که‌دا. لای خۆشیه‌وه وه‌فدی میوان سوپاسی هاوکاری دۆستانه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودیان کرد‌و وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی کوردستانیی تێبینییه‌کانیان به گرنگ و جێی بایه‌خی هه‌مووان وه‌سفکرد.
|