ئه‌و دادوه‌رانه‌ی له‌هه‌ولێر خانوویان پێدراو خزمه‌تکران، دژی له‌سێداره‌دانی عه‌لی کیمیاوی و به‌جینۆساید ناساندنی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌بوون
8/2/2010
دووكه‌س له‌و دادوه‌رانه‌ی كه داوایانكردبوو (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) ئازادبكرێت و پشتگیریان له‌به‌جینۆساید ناساندنی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه نه‌كردبوو، له‌هه‌ولێر پاره‌وخانویان پێدراوه. ڕادیۆی نه‌وا له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌كه‌یسی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت، بڵاویکرده‌وه: " دوو دادوه‌ر به‌ناوه‌كانی (مونقز ئال فیرعه‌ون و عه‌بدول حسێن حه‌فاز) دژی ئه‌وه بوون كه كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه به‌جینۆساید بناسرێت و ته‌نانه‌ت مونقز ئالی فیرعه‌ون داوای ئازاد كردنی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و تاوانباره‌كانی تری كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردبوو". ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئاگادار له‌كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال راگه‌یاندووه: هه‌ریه‌ك له دادوه‌ران مونقز ئال فیرعه‌ون و عه‌بدول حسێن حه‌فاز و محه‌مه‌د عورێبی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خزمه‌تكراون و خانویان پێدراوه له‌هه‌ولێر .
|