بچووکترین په‌رله‌مانتاری کورد بۆ ڕۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ده‌دوێت
8/2/2010
له‌میانه‌ی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"دا که له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاماژه به هه‌ڤاڵ به‌فرین حسێن خه‌لیفه محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر کوتله‌ی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، کراوه وه‌ک بچووکترین په‌رله‌مانتاری کورد‌و له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه: بچووکترین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌مێژووی دامه‌زراندنیه‌وه له‌ساڵی 1992 تائێستا، هه‌ست به کامه‌رانی ده‌کات کاتێک باس له‌وه ده‌کات ئافره‌تێکی لاوه‌و نوێنه‌رایه‌تی دوو توێژی گرنگی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌کات "گه‌نجان و ئافره‌تان" که دوو توێژن ڕووبه‌ڕووی زۆرترین کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه له ئێستادا. به‌فرین حسێن خه‌لیفه پێیوایه "هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌رله‌مان و حکومه‌ت هۆکارێکی گرنگه بۆ ده‌ربازبوون له‌و کێشانه، به‌تایبه‌تیش دوای کارابوونی ڕۆڵی په‌رله‌مان و دروستبوونی ململانێیه‌کی ڕاسته‌قینه له‌نێوان کوتله جیاوازه‌کانی په‌رله‌ماندا بۆ پێشکه‌شکردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به کۆمه‌ڵگای کوردستان". به‌فرین که له‌دایکبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و هه‌لگری بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی یاسایه له زانکۆی کۆیه، پێیوایه "بوارێکی فراوان له‌به‌رده‌م ئافره‌تاندا هه‌یه بۆ به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی له کوردستاندا" و ئاماژه به "بوونی چه‌ند ئافره‌تێک له سه‌رکردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان" ده‌کات له‌گه‌ڵ "بوونی ئافره‌تان له په‌رله‌ماندا به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوو له پۆسته وه‌زاریه‌کان و دادگاکاندا، که هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن بۆ کرانه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد به‌ڕووی توێژی ئافره‌تانداو خواستیان بۆ به‌شداریپێکردنی ئافره‌تان له ناوه‌نده سیاسیه جیاوازه‌کانی کوردستاندا". هه‌روه‌ها ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه " ئافره‌ت وه‌کو دیلی خێزانه‌که‌ی نه‌ماوه‌و وه‌ک پێشتر ڕۆڵی لاواز‌و په‌راوێزی نیه، به‌ڵکو ئێمه وه‌کو په‌رله‌مانتارانی ئافره‌ت هه‌ست به‌هیچ جۆره جیاوازی و په‌راوێزخستنێک ناکه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه سووربوونێک هه‌یه له‌سه‌ر به‌شداریمان له لیژنه‌کانی په‌رله‌ماندا بۆ دانانی یاسا‌و بڕیاره‌کان و وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره پیاوه‌کاندا ده‌که‌ین و هیچ شتێک جیامان ناکاته‌وه له‌یه‌ک". به‌فرین حسێن خه‌لیفه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات "حزبه کوردستانیه‌کان به‌رپرسی یه‌که‌من له پێدانی ڕۆڵی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی به ئافره‌تان له کۆمه‌ڵگادا، سه‌رجه‌م حزبه‌کان له به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وه‌کانیاندا جه‌خت له‌سه‌ر مافه‌کانی ئافره‌ت و به‌رگری لێکردنی و به‌شداریکردنی له ناوه‌نده‌کانی بڕیاری سیاسی و ئیداریدا ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام گرنگ جێبه‌جێکردنی ئه‌وانه‌یه نه‌ک وه‌ک دروشم بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن". له‌باره‌ی کێشه‌ی گه‌نجانیشه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره گه‌نجه ووتی "ئه‌گه‌ر له ره‌وشی ئێستای لاوان بکۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی کۆچی به‌کۆمه‌ڵیان بۆ ده‌ره‌وه بکه‌ین، ده‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌و فشاره زۆره بکه‌ین که له‌سه‌ریانه له ووڵاته‌که‌ی خۆیاندا، له‌وه‌ش خراپتر به‌کۆمه‌ڵ له ووڵاتانی ئه‌وروپی ده‌رده‌کرێن، ئه‌وه‌ش فشارێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی ده‌روونیه له‌سه‌ریان و بۆیه‌ش داوا له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌م ئه‌و ژماره زۆره‌ی لاوان له‌خۆ بگرێت و وه‌زیفه‌و هه‌لی ژیانیان بۆ بڕه‌خسێنێت، بۆئه‌وه‌ی ژیانێکی شیاو‌و شایسته به‌سه‌ر به‌رن و بتوانن داهاتوویان دروستبکه‌ن".
|
|