دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا دۆسیه‌ی دوورخراوه‌کانی هه‌ڵبژاردن یه‌کلاده‌کرێته‌وه
8/2/2010
تایبه‌ت-جه‌ماوه‌رنیوز کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و چیت په‌رله‌مان له‌باره‌ی پرسی کاندیده دوورخراوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه کۆنابێته‌وه.
سۆزان محه‌مه‌د ئه‌مین په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له به‌غداوه به‌جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند، به‌ر له واده‌ی دانیشتنه نائاساییه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بروسکه‌یه‌ک له‌لایه‌ن نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه گه‌یشت که ده‌سته‌ی ته‌مییزی تایبه‌ت به دۆسیه‌که له‌بڕیاره‌که‌ی خۆی بۆ به‌شداریکردنی سه‌رجه‌م کاندیده دوورخراه‌کان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پشگه‌ز بووه‌ته‌وه. ئاشکراشی کرد: ده‌سته‌که بڕیاریداوه له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی داهاتوودا که کۆمسیۆن دایناوه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی دۆسیه‌که، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌کلابکاته‌وه به لێکۆڵینه‌وه له سه‌رجه‌م ئه‌و کاندیده دوورخراوانه‌و بڕیاردان به‌جیا له‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێکیان بۆئه‌وه‌ی دیاری بکرێت کامیان به‌شداری ده‌که‌ن و کامیان یاسای لێکۆڵینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری ده‌یانگریته‌وه‌و به‌ته‌واوی له هه‌ڵبژاردن دوور ده‌خرێنه‌وه. شایانی باسه پێشتر نزیکه‌ی 500 کاندید به بڕیاری لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری "ڕیشه‌کێشکردنی به‌عس" له هه‌ڵبژاردن دوورخرانه‌وه، دواتر ده‌سته‌ی ته‌مییزی تایبه‌ت به‌و کێشه‌یه بڕیاریدا به گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و کاندیدانه بۆ ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دواخستنی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناره‌زایی به‌شێک له کوتله سیاسیه‌کان و به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران داوای‌کرد، په‌رله‌مان دانیشتنیکی نائاسایی سازبکات بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی بڕیاره‌که‌ی ده‌سته‌ی ته‌مییزه‌وه. دوایئه‌وه‌ی دوێنێ به‌هۆی نه‌گه‌یشتن به‌ڕیکه‌وتنێک له‌باره‌ی کێشه‌که‌وه، دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌مڕۆ دواخرا، په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ دانیشتنه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. هاوکات کۆمنسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ماوه‌ی ته‌نها سێ ڕۆژی داناوه له‌به‌رده‌م یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌دا، به‌ر له ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان که بڕیاره ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێبکات.
|