دوو گه‌نجی کورد دوای گه‌یشتنیان به قاچاغ بۆ فه‌ره‌نسا: له عه‌زابێکه‌وه هاتینه عه‌زابێکی تر، نازانین چۆن گه‌یشتین
8/2/2010
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "France 24"ی فه‌ره‌نسی، دیدارێکی له‌گه‌ڵ دوو هاوڵاتی کورد سازکرد که ڕۆژی 22ی کانوونی دووه‌می ڕابردوو له سوریاوه به قاچاغ گه‌یشتوونه‌ته که‌ناره‌کانی کۆرسیکای فه‌ره‌نساو دواتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسیه‌وه ده‌ستگیر کران. ئه‌و دوو گه‌نجه کورده، له‌باسی گه‌شته دژواره‌که‌یاندا، باس له‌وه ده‌که‌ن که نازانن چۆن و به‌چ ئازار چه‌شتنێک گه‌یشتوونه‌ته فه‌ره‌نساو گه‌شته‌که‌یان به به‌جێهێشتنی عه‌زاب بۆ گه‌یشتن به عه‌زابێکی تر وه‌سفده‌که‌ن. ئه‌و دوو گه‌جه کورده، ئاماژه به‌و نه‌هامه‌تیه ده‌که‌ن که له‌سوریا ڕووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ناچاربوون سه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن، سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کیش سوپاسی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌که‌ن که له‌بڕیاری گێڕانه‌وه‌یان بۆ سوریا پاشگه‌زبووه‌ته‌وه. ئه‌و دوو گه‌جه کورده که یه‌کێکیان هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری و خۆشنووسه، ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، که ویستوویانه له‌و مردنه ڕزگاربن که هه‌موو ڕۆژێک ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌کانیان یه‌ک جار له‌ڕێگا بمرن و ڕزگاریان بێت.
|