له ڤیه‌ننا 1607 عێراقی ده‌نگیان دا، رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجامی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه ئاشکرا ده‌کرێت
7/3/2010
هه‌ڤاڵ سه‌ردار فه‌ره‌ج نوێنه‌ری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی نه‌مسا، به‌جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند، له‌ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ 1607 ده‌نگده‌ری عێراقی له بنکه‌ی ده‌نگدانی شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ده‌نگیانداوه. ووتیشی: پرۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی و بێ کێشه به‌ڕێوه‌چووه‌و به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان، رۆژی پێنجشه‌ممه 11ی ئازار، ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاشكراده‌كرێن. شایانی باسه هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ده‌ره‌وه له 16 ووڵات به‌ڕێوه‌چوو، کێشه له هه‌ڵبژاردنه‌کان ی به‌ریتانیا دروستبوو به‌هۆی ڕێگه‌نه‌دانی به‌رپرسانی پرۆسه‌که به ژماره‌یه‌ک له‌و کوردانه‌ی که ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان نه‌بوو.
|