جه‌ماوه‌رنیوز دوایین ئاماری سه‌ره‌تایی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ئازار بڵاوده‌کاته‌وه
8/3/2010
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه سه‌ره‌تاییانه‌ی له ناوه‌نده‌کانی کۆکردنه‌وه‌و هه‌ژماری ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 7ی ئازاری په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستکه‌وتوون، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان پله‌ی یه‌که‌م و لیستی گۆڕان پله‌ی دووه‌م و یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵی ئیسلامی پله‌کانی سێیه‌م و چواره‌میان به‌ده‌ستهێناوه. به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه، ژماره‌ی کوردسیه به‌ده‌ستهاتووه‌کانی هه‌ریه‌ک له قه‌واره سیاسیه‌کانی کوردستان به‌م جۆره‌یه: *پارێزگای سلێمانی: یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان: 7 کورسی. حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان: 1 کورسی. پارتی دیموکراتی کوردستان: 1 کورسی. گۆڕان: 5 کورسی. یه‌کگرتوو: 2 کورسی. کۆمه‌ڵی ئیسلامی: 1 کورسی.
*پارێزگای هه‌ولێر: پارتی دیموکراتی کوردستان: 9 کورسی. گۆڕان: 3 کورسی. یه‌کگرتوو: 1 کورسی. کۆمه‌ڵی ئیسلامی: 1 کورسی.
*پارێزگای دهۆک: پارتی دیموکراتی کوردستان: 8 کورسی. یه‌کگرتوو: 1 کورسی.
*پارێزگای که‌رکوک: یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان: 6 کورسی. پارتی دیموکراتی کوردستان: 1 کورسی. گۆڕان : 1 کورسی.
*پارێزگای موسڵ: پارتی دیموکراتی کوردستان: 8 کورسی. گۆڕان: 1 کورسی.
*پارێزگای دیاله: یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان: 2 کورسی.
*پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین: پارتی دیموکراتی کوردستان: 1 کورسی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه، ژماره‌ی کورسیه‌کانی کورد له په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ کورسیه‌کانی کۆتا، به‌مشێوه‌یه‌یه: پارتی دیموکراتی کوردستان : 28 کورسی. یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان : 15 کورسی. حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان : 1 کورسی.
گۆڕان: 10 کورسی. یه‌کگرتوو: 4 کورسی. کۆمه‌ڵی ئیسلامی: 2 کورسی. شایانی باسه ئه‌م ژماره‌و ئامارانه تائێستا له‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ره‌سمیی کۆمسیۆنه‌وه پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه‌و ده‌نگه‌کانی تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ژمار نه‌کراوه، هه‌روه‌ها کورسی نیشتمانی و پاشماوه‌ی کورسیه‌کانی تێدا نییه.
|