250 هه‌زار ده‌نگده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نگیانداوه
8/3/2010
كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دووشه‌ممه، رایگه‌یاند 250 هه‌زار ده‌نگده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شدارییان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا كردووه. كه‌ناڵی ئه‌لعێراقییه‌ی نیمچه‌ره‌سمی له زاری به‌رپرسێكی كۆمیسیۆنه‌وه رایگه‌یاندووه “ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یشتۆته 250 هه‌زار ده‌نگده‌ر”. جێی ئاماژه‌یه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له رۆژانی 5 – 6- 7 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بنكه‌ی ده‌نگدان له 16 وڵات جیهان كرایه‌وه.
|