کورد زۆرترین به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا کرد، شیعه که‌مترین به‌شداری و سوننه مام ناوه‌ندی بوو
9/3/2010
به‌گوێره‌ی دوا ئاماره ره‌سمییه‌کان، له‌کۆی 18 ملیۆن و 600 هه‌زار هاوڵاتی عێراقی که مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، نزیکه‌ی 11 ملیۆن که ڕێژه‌ی 62.40%ی ده‌نگده‌رانه به‌شداری پرۆسه‌که‌یان کردووه‌و 272 هه‌زار هاوڵاتی عێراقیش که له‌ده‌ره‌وه ده‌ژین له 16 ووڵاتی جیهانی ده‌نگیانداوه، به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کانیش لیستی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانونی نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران له پارێزگاکانی باشوور‌و لیسته‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووتر له پارێزگاکانی ڕۆژاوا له‌پێشه‌وه‌ن. به‌گوێره‌ی ئه‌و ژمارانه‌شی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاندووه، له پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان به‌رزترین ڕێژه‌ی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا تۆمار کراوه‌و ئه‌و ڕێژه‌یه گه‌یشتووه‌ته 80 و73%، له‌کاتێکدا شیعه‌کان که‌مترین به‌شدارییانکردووه‌و ڕێژه‌که‌ی له‌نێوان 50و62%دایه، به‌ڵام سوننه به‌پله‌یه‌کی مامناوه‌ندی به‌شداریکردووه وڕێژه‌که‌ی 73 و61%ه. له‌باره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ش کۆمسیۆن ڕایگه‌یاند، 272 هه‌زار ده‌نگده‌ری عێراقی له 16 ووڵاتی جیهان به‌شداریانکردووه له پرۆسه‌که‌داو ژماره‌کان به‌مجۆره دابه‌شبوون؛ سوریا 42 هه‌زار وسويد 36 هه‌زارو ئه‌مریکا 27 هه‌زارو ئوردون 24 هه‌زارو ئێران 23 هه‌زارو ئه‌ڵمانیا 19 هه‌زارو به‌ریتانیا 17 هه‌زارو ئیمارات 16 هه‌زارو که‌نه‌دا 12 هه‌زارو هۆڵه‌ندا 21 هه‌زارو ئوسترالیا 12 هه‌زارو دانیمارک 9 هه‌زارو تورکیا 6 هه‌زارو میسر 4 هه‌زارو لوبنان 4 و نه‌مسا 1700. هه‌روه‌ها ژماره‌ی سکاڵای قه‌واره‌و لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 381 سکاڵا‌و له هه‌ڵبژاردنی ده‌ره‌وه 159 سکاڵا‌و تائێستاش پێشکه‌شکردنی سکاڵا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌که‌ی 7ی ئازاره‌وه به‌رده‌وامه‌و ژماره‌که‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
|