به‌رزترین رێژه‌ی ده‌نگدان له‌دهۆك‌و نزمترینیش له میسان تۆماركراوه
9/3/2010
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی ئازاردا زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگدان له‌نێو پارێزگا عێراقییه‌كاندا له پارێزگای دهۆك تۆماركراوه‌و له دوای ئه‌ویش هه‌ولێر هاتووه، پارێزگای میسانیش نزمترین رێژه‌ی ده‌نگدانی به‌خۆه‌وه بینیوه. حه‌مدیه حوسه‌ینی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له كۆمیسیۆن رایگه‌یاند “رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له دهۆك 80% بووه، هه‌ولێر 76%، هه‌ریه‌ك له سلێمانی‌و كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دین 73%، نه‌ینه‌وا 66%، بابل 63% بووه”. وتیشی “له هه‌ریه‌ك له دیاله‌و كه‌ربه‌لا‌و دیوانیه رێژه‌ی ده‌نگدان 62% بووه‌و له ئه‌نبار و نه‌جه‌ف‌و موسه‌ننا 61% بووه، له‌كاتێكدا له واسیت‌و زیقار رێژه‌ی ده‌نگدان 6% بووه‌و به‌سره 57%و له به‌غدای پایته‌ختیش رێژه‌كه 53% بووه‌و دواجاریش له پارێزگای میسان كه‌مترین رێژه تۆماركراوه كه 50% بووه”. پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندبوو كه رێژه‌ی گشتیی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 62% بووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو كه “ئه‌نجامی ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی قه‌واره سیاسییه‌كان رۆژی هه‌ینیی داهاتوو ئاشكراده‌كرێت”. ئه‌مه دووه‌م هه‌ڵبژاردنه له عێراق كه زیاتر له شه‌ش هه‌زار پاڵێوراو تێیدا كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 325 كورسیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌وانه 310 كورسییان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شكراوه‌و 15 كورسیی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش هه‌یه. كورسییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه دابه‌شكراون، به‌غدا 68 كورسی، نه‌ینه‌وا 31 كورسی، به‌سره 24 كورسی، زیقار 18 كورسی، سلێمانی 17 كورسی، بابل 16 كورسی، ئه‌نبار 14 كورسی، هه‌ولێر 14 كورسی، دیاله 13 كورسی، كه‌ركوك 12 كورسی، سه‌ڵاحه‌دین 12 كورسی، نه‌جه‌ف 12 كورسی، واسیت 11 كورسی، قادسییه 11 كوری، میسان 10 كوری، دهۆك 10 كوری، كه‌ربه‌لا 10 كورسی، موسه‌ننا 7 كورسی. جێی ئاماژه‌یه هه‌ر ئیئتیلافێك بیه‌وێت به ته‌نها حكومه‌تی داهاتوو پێكبهێنێت، له‌كۆی 325 كورسیی په‌رله‌مانی نوێ پێویستی به 163 كورسی ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ناچار ده‌بێت به هاوپه‌یمانیی هێزه‌كانی دیكه حكومه‌ت پێكبهێنێت.
|