بۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی، هاوپه‌یمانی کوردستان ڕاوێژ له‌گه‌ڵ قه‌واره‌کانی تردا ده‌کات
9/3/2010
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و قسانه‌ی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆمار له‌یه‌کێک له چاوپێکه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنییه‌کانیدا کردوویه‌تی و تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ده‌بێت سه‌رۆک کۆماری داهاتوو عه‌ره‌ب بێت، قسه‌ی ناده‌ستورین، چونکه بوپێی ده‌ستور سه‌رۆک کۆمار پێویسته هاوڵاتییه‌کی عێراقی بێت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که له چ نه‌ته‌وه‌یه‌که. ووتیشی: لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری پێشوو بۆ خولێکی تری سه‌رۆکایه‌تی کۆمار کاندید ده‌کاته‌وه. دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و کوتله‌و قه‌واره سیاسیانه‌ی تریش ده‌کات که هاتوونه‌ته ناو پرۆسه‌ی سیاسیه‌وه.
|