مالکی خوازیاره له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستان حکومه‌تی نوێ پێکبهێنێ و تاڵه‌بانی ببێته‌وه به سه‌رۆک کۆمار
9/3/2010
تایبه‌ت-جه‌ماوه‌رنیوز سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند، نوری مالکی سه‌رۆکی لیستی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون که لیسته‌که‌ی پله‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه، خوازیاری هاوپه‌یمانێتییه له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و پشتیوانییش له دووباره سپاردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ده‌کات به جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک که‌سێکی شایسته بۆ ئه‌و پۆسته. به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ کاندیده‌کانی لیسته‌که‌ی که چاوه‌ڕوانده‌کرێت ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان بگه‌نه په‌رله‌مانی عێراق، مالکی ئاماژه‌ی به سه‌رکه‌وتنی لیسته‌که‌ی کردووه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ئازارداو خواستی خۆشی پیشانداوه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئیئتیلافی و سپاردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به تاڵه‌بانی وه‌ک که‌سێکی شیاو بۆ ئه‌و پۆسته‌و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی عێراقیه‌کان. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که لیسته‌که‌ی مالکی توانیویه‌تی به‌سه‌ر زۆربه‌ی لیسته ڕکابه‌ره‌کانیدا سه‌ربکه‌وێتی به‌تایبه‌تیش لیستی عێراقیه به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووتر که ژماره‌یه‌کی زۆر له سوننه‌و له‌ناویشیاندا کۆنه به‌عسیه‌کان پشتیوانی ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ کورددا.
|