ره‌واندوزی: هه‌ڵوێستی کورد به‌رامبه‌ر حکومه‌تی نوێ، به‌نده به دابه‌شکردنی پۆسته سیادیه‌کانه‌وه
30/7/2010
فریاد ره‌واندوزی یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستان ڕایگه‌یاند، کورد ناتوانێت له‌سه‌ر حیسابی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، پشتیوانیی عێراقیه بکات و ده‌سته‌وئه‌ژنۆش دانانیشێت به‌رامبه‌ر به‌و قه‌یرانانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌بێته‌وه. ووتیشی: شتێکی قورسه که کورد له‌ئێستادا بڕیاری خۆی یه‌کلابکاته‌وه له‌کاتێکدا که هاوپه‌یمانی نیشتمانی "ئیئتیلافی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی قانون" کێشه‌و قه‌یرانی هه‌یه. هاوپه‌یمانی کوردستانی له دوو ئیئتیلافه‌که‌ی شیعه‌وه نزیکه، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که ئه‌و دوو ئیئتیلافه ناکۆکن له‌سه‌ر کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران که ده‌وڵه‌تی قانون سووره له‌سه‌ر کاندیدکردنه‌وه‌ی نوری مالکی بۆ ئه‌و پۆسته‌و ئیئتیلافی نیشتمانیش جه‌خت له‌سه‌ر کاندیدێکی تر ده‌کاته‌وه له‌جێی مالکی. ره‌واندوزی ئاماژه‌ی به‌وه کرد: کێشه‌ی دابه‌شکردنی پۆسته سیادیه‌کان کارده‌کاته سه‌ر هه‌ڵوێستی کوردیش.
|