یاوه‌ر: هیچ پلانێک نییه بۆ گواستنه‌وه‌ی موجاهیدینی خه‌لق بۆ هه‌رێمی کوردستان
30/7/2010
جه‌بار یاوه‌ر ووته‌بێژی ره‌سمیی به‌ناوی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنووری هه‌رێمی کوردستان "پێشمه‌رگه"، بوونی هه‌ر پلانێکی ڕه‌تکرده‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی له کامپی سه‌ربازیی ئه‌شره‌فی سه‌ر به پارێزگای دیاله‌وه بۆ ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان. یاوه‌ر ووتی: حکومه‌تی هه‌رێم ڕازی نابێت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه بۆ ناوچه‌وچه چیایی و سنووریه‌کانی هه‌رێم و ڕێگه‌ش به هیچ گروپێکی چه‌کدار نادات له‌خاکی هه‌رێمه‌وه له ووڵاتانی دراوسێ بده‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد: تائێستا حکومه‌تی هه‌رێم هیچ داوایه‌کی ره‌سمیی له‌هیچ لایه‌نێکه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه بۆ پێشوازیکردن له هێزه‌کانی موجاهیدینی خه‌لق، نه له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراق و نه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه.
|