ڕێکخراوی مامۆستایانی سۆسیالیست، کۆنگره ده‌به‌ستێت
31/7/2010
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی ڕێکخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌کان و مه‌کته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌کانی "حسدک"، نوێنه‌رایه‌تیی مامۆستایانی سۆسیالیست له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان، له هۆڵی مه‌کته‌بی سیاسی له‌شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه. له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس رۆڵى ماموستايان كرا له خه‌باتی نیشتمانی و به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگاو پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ و هه‌ڤاڵی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئه‌و تێکۆشانه‌ی مامۆستایانی به‌رز نرخاند له هه‌ردوو قۆناغی سه‌ختی شخ و دوای ڕاپه‌ڕین و ئازادی کوردستان که به‌رده‌وام هه‌ڵگری ئامانجی به‌رده‌وامیی و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێن. هه‌روه‌ک تیشکی خسته سه‌ر مامۆستایانی سۆسیالیست که هه‌رده‌م پێشه‌نگی ووره‌به‌خشین و خۆنه‌ویستی بوون و له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌م و ته‌باشیر بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ڕۆڵه‌کانی گه‌ل، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگریدابوون له خاک و گه‌ل و ئازادی کوردستان و له‌و ڕێیه‌دا ده‌یان شه‌هیدو تێکۆشه‌ریان به‌خشیوه‌و ئه‌مڕۆ بوونه‌ته به‌شێک له‌مێژووی گه‌شی "حسدک" و ئه‌و ڕێکخراوه. دواتر ژماره‌یه‌ک له هه‌ڤاڵانی ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌و مامۆستایانی به‌شداربوو دیدو تێڕوانینی خۆیان له‌ب اره‌ی کاری پیشه‌یی و ڕێکخراوه‌یی مامۆستایان خسته‌ڕوو گفتوگۆ له‌باره‌ی کۆنگره‌ی سێیه‌می مامۆستایانی سۆسیالیست و ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه کرا که بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵدا ببه‌سترێت. مامۆستا عوسمان نه‌سره‌دین به‌رپرسی ڕێکخستنی مامۆستایانی سۆسیالیست له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که به‌جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا نوێنه‌ری مامۆستایانی سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان ئاماده‌بوون و بڕیاردرا له ڕۆژانی 5و6ی مانگی ئاب کۆنگره‌ی سێیه‌می مامۆستایانی سۆسیالیست به به‌شداری مامۆستایانی سه‌رتاسه‌ری کوردستان سازبکرێت و له‌ئێستاوه ئاماده‌کارییه‌کانی کۆنگره ته‌واوبکرێن. له‌باره‌ی هه‌ڵوێست له‌باره‌ی کۆنگره‌ی داهاتووی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستانیش مامۆستا عوسمان نه‌سره‌دین ووتی: هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ک ڕێکخراو کۆبووینه‌وه‌و یاداشتێکمان ڕاگه‌یاند، به‌وپێیه تا ڕۆژی 4ی مانگ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌بین و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داخوازیه‌کانمان نه‌درێته‌وه بایکۆتی کۆنگره‌که ده‌که‌ین. ووتیشی: ئێمه خوازیارین کۆنگره هۆکاری زیاتر چه‌سپاندنی دیموکراسیه‌ت بێت دوور له پاوه‌نخوازی و بڕیاری پێشوه‌خته‌و ئه‌و بڕیار‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌ئێستادا بۆ کۆنگره‌ی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان دراوه له به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان و ئامانجه ڕاسته‌قینه‌کانی کۆنگره‌ی ڕێکخراوێکی پیشه‌یی نین.
|