مه‌حمود عوسمان داوا له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌کات ئه‌گه‌ر ناتوانێت حکومه‌ت پێکبهێنێت، بوار به لایه‌نی تر بدات به‌و ئه‌رکه هه‌ڵسن
31/7/2010
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، داوای له هاوپه‌یمانی نیشتمانی "هه‌ردوو ئیئتیلافی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی قانون" کرد، کێشه‌ی ناوخۆی هاوپه‌یمانییه‌که سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانکردنی کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران چاره‌سه‌ربکه‌ن یان بێتوانایی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ڕابگه‌یه‌نن و بوار به لایه‌نی تر بده‌ن حکومه‌ت پێکبهێنێت. ووتیشی: پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ له‌سه‌ر پێداگریی هاوپه‌یمانی نیشتمانی وه‌ستاوه که خۆی به گه‌وره‌ترین کوتله‌ی ناو په‌رله‌مان و خاوه‌ن مافی پێکهێنانی حکومه‌ت ده‌زانێت و له‌وباره‌یه‌شه‌وه هه‌نگاونانێت، له‌کاتێکدا ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی حکومی کارێکی ئه‌وه‌نده مه‌حاڵ نییه.
|