له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وته‌وه، شه‌هرستانی هۆشداری ده‌داته به‌رپرسانی هه‌رێم
31/7/2010
حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق هۆشداریدایه به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان، که هه‌ر کارێکی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌کانی له‌ڕێی کامیۆنه‌کانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه به قاچاخ داده‌نرێت. هه‌روه‌ها داوای له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد، ئه‌و ڕێگه‌پێدانه بخه‌نه‌ڕوو که به‌پێی ئه‌وه نه‌وتیان ئاودیوکردووه و حکومه‌تی ناوه‌ندیش له بڕی ئه‌و پاره‌یه ئاگاداربکه‌نه‌وه که له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستیانکه‌وتووه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که به‌رپرسانی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که مۆڵه‌تی ره‌سمییان هه‌یه بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ره‌ش و سپی و به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان ره‌تکرده‌وه که نه‌وتی ڕه‌شیان به‌قاچاخ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه کردبێت و ئه‌وه‌ی که ده‌برێته ده‌ره‌وه ن ه‌وتی خامی پاڵاوگه ناشه‌رعیه‌کانی کوردستانه‌و تۆماره‌کانی گومرگی هه‌رێمیش له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت.
|