هه‌ڤاڵی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، چاویکه‌وت به ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ده‌ڤه‌ری سۆران
1/8/2010
هه‌ڤاڵی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، له‌باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی له‌شاری سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د دۆڵاشی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی، چاویکه‌وت به ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ده‌ڤه‌ری سۆران. له دیدارێکدا باس له ڕه‌وشی ژیانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خه‌بات و قوربانیدانی گه‌وره‌ی ئه‌و توێژه کراو هه‌ڤاڵی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود هیوای خواست ڕۆحیه‌تی خه‌باتکارانه‌و که‌لتوری ئازادیخواز‌و فیداکارانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام زیندووبن وه‌ک سه‌مبول و سه‌رمایه بۆ نه‌وه‌ی نوێ و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانیش به‌پێی گه‌وره‌یی خه‌باتیان ڕێزیان لێبگیرێت و ئاوڕی زیاتریان لێبدرێته‌وه. لای خۆشیانه‌وه هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین، سوپاسی ئه‌و ئه‌مه‌کدارییه‌ی به‌ڕێزیان کرد وه‌ک پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده‌ی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات و ئه‌و پشتیوانیه‌ی به‌ڕێزیان به سه‌رمایه‌یه‌کی مه‌عنه‌وی گه‌وره وه‌سفکرد.
|