شاندێکی باڵای کۆشکی سپی، سه‌ردانی به‌غداو هه‌ولێر ده‌کات
1/8/2010
کریستۆڤه‌ر هێڵ باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌عێراق ئاشکرایکرد، له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا وه‌فدێکی باڵای کۆشکی سپی سه‌ردانی به‌غداو هه‌ولێر ده‌کات، بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی میکانیزم و ڕێگاکانی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی هێڵ له‌میانه‌ی دیدارێکدا بوو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ڵاحه‌دین، که به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ری ره‌سمی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ردوولا باسیان دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی عێراق و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى كه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێی عێراق له ئارادان و هه‌ڵوێستى قه‌واره و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌یانه‌وه. له‌و دیداره‌دا بارزانى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا خسته‌روو كه پێكهێنانى حكوومه‌تێكى شه‌راكه‌تى نیشتیمانى فراوانه له‌سه‌ر بنچینه‌ى ته‌وافوق و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه و حكوومه‌تێك كه هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق تیایدا به‌شداربن، ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه داخوازییه‌كانى كورد له وتوێژه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانى تر‌ى عێراق بۆ به‌هێزكردنى عێراقه به تایبه‌تى له رووى ده‌ستوورییه‌وه
|