مالیكی: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌عسییه‌كان ئه‌نجامیانداوه بێده‌نگ نابین
8/2/2010
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی وه‌ك له‌سێداره‌دان‌و جینۆساید‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی كه به‌عسییه‌كان ئه‌نجامیانداوه بێده‌نگ نابێت. مالیكی ڕایگه‌یاند “ئێمه له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی وه‌ك له‌سێداره‌دان‌و جینۆساید‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی كه به‌عسییه‌كان ئه‌نجامیانداوه بێده‌نگ نابین، بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش هه‌ر ده‌بێت دادگا سه‌ركه‌وێت، له‌پێناو ئه‌و سته‌ملێكراوانه‌ی كه به‌رگه‌ی ئه‌و تاوانانه‌یان گرتووه”. به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانی عێراق “مالیكی له‌كاتی پێشوازیكردن له دایكی ئیحسان عه‌لی حه‌سه‌ندا بووه كه به‌ده‌ستی فیدائییه‌كانی سه‌دام كوژراوه‌و وێ،ه ڤیدیۆییه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقدا نیشاندرا”. به‌یاننامه‌که روونیشیكردۆته‌وه كه “مالیكی ده‌رباره‌ی ئه‌م كاسێته ڤیدیۆییه وتویه‌تی : ئه‌مه گوزارشته له لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شی تۆماری ڕه‌شی رژێمی سه‌دام”.
|