با‌نكی ناوه‌ندی ده‌یه‌وێت سفره‌كانی سه‌ر دیناری عێڕاقی لا بدات
8/2/2010
با‌نكی ناوه‌ندیی عێراق ئاشكرایكرد، كه ئه‌مساڵ ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ستراتیژییه‌تی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عێراقی ده‌كات و 50%ی ئاماده‌کارییه‌کانی له‌وباره‌یه‌وه ته‌واوکردووه. موزهیر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری به‌نكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگه‌یاند، كه له‌مساڵدا ستراتیژییه‌تی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عێراق و بچووككردنه‌وه‌ی به‌ها ناوییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی به‌ها نه‌قدییه‌كه‌یدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌و ڕاوێژكاره جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه با‌نكی ناوه‌ندیی له‌سه‌دا په‌نجاى ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌ی ته‌واو كردووه كه له ساڵی 2005ه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ستراتیژییه‌ته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕِینی پله به پله‌ی دراوی عێراق بونیاد نراوه و له‌باره‌ی سوودی ئه‌و هه‌نگاوه‌شه‌وه، ووتی؛ له‌رووی به‌كارهێنانه‌وه ئاسانتره و ئه‌ركی كه‌متره. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که پسپۆڕانی ئابووری پێیانوایه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به‌نكى ناوه‌ندیی عێراق سه‌ركه‌ووتوو نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستا عێراق گرفتى ئابوورى و سیاسى و هه‌یه له قه‌یراندایه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێش بكرێت به هۆى لاوازى ئابووریی عێراق سه‌ركه‌وتوو نابێت و هیچ کاریگه‌ریه‌کی نابێت له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلار‌و یۆرۆدا.
|