له هه‌ولێر 49 هه‌زار ده‌نگ پێویسته بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌ك به‌ڵام له میسان 28 هه‌زار
9/3/2010
رێكخراوی ته‌موز بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رایگه‌یاند به‌پێی ئه‌و رێژه‌ی به‌شدارییه‌ی كۆمیسیۆن بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كی راگه‌یاندووه به‌رزترین به‌های كورسییه‌ك له پارێزگای هه‌ولێره، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌ك له‌و پارێزگایه پێویستی 49817 ده‌نگ هه‌یه له‌كاتێكدا نزمترین به‌های كورسییه‌ك له میسانه‌و 28087 ده‌نگه، له به‌غداش 35852 ده‌نگ پێویسته بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌ك. سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوی ته‌موز له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌باره‌ت به رێژه‌ی به‌شداربووان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌های یه‌ك كورسی له به‌غدا 35582 كورسییه چونكه رێژه‌ی به‌شداربوون له‌و پارێزگایه 53% بووه‌و ژماره‌ی كورسییه‌كانیشی 68 كورسییه”. به‌های یه‌ك كورسی (عه‌ته‌به‌ی هه‌ڵبژاردن) بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌رێگه‌ی دابه‌شكردنی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی پارێزگاكه به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌دا ده‌ستنیشان ده‌كرێت. به‌و پێیه‌ش له هه‌ولێر كه 14 كورسیی هه‌یه‌و 76%ی ده‌نگده‌رانی به‌شدارییان كردووه، به‌های یه‌ك كورسی 49817 ده‌نگه، له سلێمانی كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی 17 كورسییه‌و رێژه‌ی به‌شداربوون 73% بووه، بۆ هه‌ر كورسییه‌ك 47168 ده‌نگ پێویسته، له دهۆك كه 10 كورسیی هه‌یه‌و رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی 80% بووه، 47168 ده‌نگ پێویسته بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌ك‌و له كه‌ركوكیش كه 12 كورسیی هه‌یه‌و رێژه‌ی به‌شداربوون 73% بووه، 47917 ده‌نگ پێویسته بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كورسی.
|