لیسته‌کانی مالکی و عه‌لاوی و حه‌کیم له‌سێ پله‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردندان
9/3/2010
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه، لیسته‌که‌ی نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران له پارێزگا شیعه‌کان له‌پێشه‌وه‌یه‌و لیسته‌که‌ی عه‌لاوی له پارێزگا سوننه‌کان له‌پێشه‌وه‌یه‌و ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانی به‌غدا که (68) کورسیه سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردن دیاریده‌کات. به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌که، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون به‌سه‌رۆکایه‌تی مالکی که 400 کاندیدی هه‌یه له 15 پارێزگا، له نۆ پارێزگاکه‌ی باشوور (نه‌جه‌ف، واست، زیقار، دیوانیه، به‌سره، که‌ربه‌لا، موسه‌ننا، میسان، بابل) له‌پله‌یه‌ی یه‌که‌م و له که‌رکوک له پله‌ی سێیه‌مدایه که کۆی کورسیه‌کانی ئه‌و پارێزگایانه 119 کورسیه. هه‌روه‌ها لیستی عێراقیه به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی که 530 کاندیدی له 15 پارتێزگا هه‌یه، له چوار پارێزگاکه‌ی سوننه له‌پێشه‌وه‌یه (ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله، نه‌ین ه‌وا) که 70 کورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه‌و له سێ پارێزگای باشوور (بابل، موسه‌ننا، به‌سره) و که‌رکوکیش لیسته‌که‌ی عه‌لاوی له‌پله‌ی دووه‌مدایه. هه‌روه‌ها ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقی به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و عه‌مار ئه‌لحه‌کیمی سه‌رۆکی ئه‌و پارته، که 547 کاندیدی هه‌یه له 15 پارێزگا، له شه‌ش پارێزگای باشوور (نه‌جه‌ف، واست، زیقار، دیوانیه، که‌ربه‌لا، میسان) له پله‌ی دووه‌مدایه و له‌سێ پارێزگاکه‌ی تر (به‌سره و موسه‌نناو بابل) له پله‌ی سێیه‌مدایه.
|