سامی شۆڕش: ڕه‌وشی سیاسی عێراق متبووه‌و هیچ پێشنیازێکی نوێ له‌ئارادانییه بۆ ده‌ربازکردنی
31/7/2010
سامی شۆڕش په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان و ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانکاری کورد له به‌غدا، ڕایگه‌یاند قه‌یرانی سیاسی له‌عێراقدا به‌رده‌وامه به‌هۆی گرێی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران، ڕوونیشی کرده‌وه ڕه‌وشی سیاسی متبووه‌و هیچ پێشنیازێکی نوێ له‌ئارادانییه بۆ ده‌ربازکردنی، پێشده‌چێت ئه‌و قه‌یرانه ماوه‌یه‌کی زۆر‌و به‌بێ چاره‌سه‌ر درێژه‌بکێشێت. سامی شۆڕش ووتی: قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌هۆی کێبه‌رکێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران درێژه‌ی کێشاو چاوه‌ڕوانی ده‌ربازبوون ناکرێت به‌مزووانه. ووتیشی: کوتله‌ی کوردی به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی لێک نزیککردنه‌وه‌ی دیدی لایه‌نه عێراقیه‌کاندایه، به‌هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی که به‌ر له ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و سه‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی حوکم و پرۆسه‌ی سیاسی دواتر ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینی.
|