سه‌رکرده‌کانی ئیئتیلافی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی قانون، له‌تاران به‌نهێنی کۆده‌بنه‌وه
31/7/2010
محه‌مه‌د ئیقبال په‌رله‌مانتاری سه‌ر به به‌ره‌ی ته‌وافوق ئاشکرایکرد، سه‌رکرده‌کانی هه‌ردوو ئیئتیلافه‌که‌ی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی "ده‌وڵه‌تی قانون و ئیئتیلافی نیشتمانی" له تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نهێنی و یه‌کلاکه‌ره‌وه کۆده‌بنه‌وه بۆ دیاریکردنی کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران. ئیقبال ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوانده‌کرێت دوو ڕۆژی داهاتوو، تابلۆی سیاسی عێراق گۆڕانکاری دیار به‌خۆیه‌وه ببینێت و بڕیاری کۆتایی و هه‌وڵی گه‌وره له‌ئارادان له‌لایه‌ن کوتله سیاسیه‌کانه‌وه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق به‌ر له‌واده‌ی کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی چواری ئابی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
|