نزیکه‌ی دوو ملێۆن عێراقی له ده‌ره‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن
8/2/2010
میقداد شه‌ریفی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکار له نووسینگه‌ی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌ره‌وه له کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی عێراقی له ووڵاتانی ده‌ره‌وه تائێستا به‌ووردی له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه نه‌زانراوه‌و ئه‌و ژماره‌یه به نزیکه‌یی خه‌مڵینراوه. شه‌ریفی ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه له‌نێوان ملیۆنێک و 800 هه‌زار بۆ دوو ملیۆن که‌سدایه‌و ژماره‌ی ئه‌و بنکانه‌ی هه‌ڵبژاردنیش که له ده‌ره‌وه داده‌نرێت له‌نێوان 140 بۆ 200 بنکه‌دا ده‌بێت. ووتیشی: ئه‌و بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنانه له‌ناو باڵیۆزخانه‌کانی عێراقدا نابێت له‌و وڵاتانه‌ی که ده‌نگدانی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام له‌ڕووی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران و دابینکردنی پێداویستی لۆجستیه‌وه کۆمسیۆن له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌کان هه‌ماهه‌نگی ده‌کات، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش له‌و باره‌یه‌وه هاوکاری ده‌کات و زیاتر له ده پسپۆڕی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریکردووه‌و له‌هه‌ر بنکه‌یه‌کی ده‌نگدانیش له ده‌ره‌وه پسپۆڕێک یان دوو پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده ده‌بن له‌ڕۆژی ده‌نگداندا. شایانی باسه تائێستا 16 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و بیانی ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر خاکه‌کانیان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تیایاندا له ڕۆژی 5ی مانگی ئازاری داهاتووه‌وه ده‌ستپێده‌کات و ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
|