جێگری مورشیدی ئیخوان موسلمین و ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له‌میسر ده‌ستگیرکران
8/2/2010
ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی میسر، مه‌حمود عیزه‌ت جێگری مورشیدی گشتیی ئیخوان موسلیمین و دوو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یان ده‌ستگیرکردو به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنێکی پارێزه‌ری تایبه‌تی ئیخوان موسلیمین، له پارێزگاکانی قاهیره‌و ئه‌سکه‌نده‌ریه‌و ده‌لتاو ئه‌سیوت و سه‌عیدیش ده کادیری تری ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ده‌ستگیرکراون. ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین هه‌ڵمه‌تی فراوانی ده‌ستگیرکردنه که ڕووبه‌ڕووی ئیخوان موسلیمین ده‌بێته‌وه له‌کاته‌وه‌ی که محه‌مه‌د به‌دیع وه‌ک هه‌شته‌مین مورشیدی گشتیی ئه‌و حزبه ده‌ستبه‌کار بووه‌له‌مانگی کانوونی دوه‌می ڕابردووه‌وه. به‌دیع له یه‌که‌مین ووتاریدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کار بوونیه‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌چاکسازی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش له‌ڕێی توندوتیژیه‌وه نابێت، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستیش به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی میسر ڕایگه‌یاند، ئیخوان هه‌رگیز نابێت به ململانێکه‌ری ئه‌و ڕژێمه‌و ته‌نها ئامۆژگاری ده‌کات و هه‌وڵی پێگه‌یاندنی کوڕ‌و کچانی میسر ده‌دات له‌سه‌ر ڕه‌وشت و چاکه‌و کاری خێر. شایانی باسه کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین ساڵی 1928 له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن به‌نناوه دامه‌زراوه‌و بۆ یه‌که‌مین جار له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی ساڵی 2005ی میسردا توانی 20 کورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام له‌و ماوه درێژه‌دا نه‌یتوانیوه هیچ گۆڕانکاریه‌ک له سیسته‌می سیاسی ئه‌و وڵاته بهێنێته‌دی.
|