زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز رۆژهه‌ڵاتی توركیای هه‌ژاند
8/3/2010
زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز رۆژهه‌ڵاتی توركیای هه‌ژاند و به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، 38 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی شاره‌وانی كوڤانجیلار له پارێزگای ئیلازیگ رایگه‌یاند، سه‌عات 4.32ی ئه‌م به‌یانیه زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی توند ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندوه. وتیشی: گوڕی ئه‌و زه‌مین له‌رزه 6پله‌ی رێخته‌ربووه، به‌هۆشیه‌وه 38 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه هه‌ندێكیان منداڵن. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئه‌و رووداوه ترسێكی زۆری له دڵی خه‌ڵدا دروستكردوه، وتیشی: پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیه‌كان زیادببێت.
|