لاریجانی: عیراق پێویستی به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌ماوه
9/3/2010
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ئاشكرای كرد: به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارنێكی سه‌ركه‌وتو، عێراق سه‌لماندی پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نیه. له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند: له ئێستادا عێراق هیچ پێویستیه‌كی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نیه‌و گه‌لانی ئه‌و وڵاته ده‌توانن كار‌و باری خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن، وتیشی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه له عێراق روده‌ده‌ن ئه‌مریكا لێی به‌رپرسیاره‌و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر كاره تێكده‌رانه‌كانی ئه‌مریكا بنوێنێت. جێی بیرهێنانه‌وه‌یه رۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری نه‌جه‌ف رویدا‌و بووه هۆی كوژارنی 4 هاوڵاتی ئێرانی و حكومه‌تی تارانیش ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی خسته ئه‌ستۆی ئه‌مریكا.
|