لافاوێكی كه‌م وێنه له پاكستان، خنكان و گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان كه‌سی لێکه‌وته‌وه
31/7/2010
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له ئه‌نجامی سێ رۆژ بارینی باران له ویلایه‌تی خه‌یبه‌ری پاكستان لافاوێكی زۆر هه‌ستاوه و بێجگه له‌وه‌ی تا ئێستا 837 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 100 كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون، زیانێكی زۆریش به خانوو و پرد و رێگاوبانه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره گه‌یشتووه. ئاژاسه‌كانی هه‌واڵی پاكستان ده‌ڵێن، ماوه‌ی 70 ساڵه لافاوێكی گه‌وره له‌م ئاسته‌دا هه‌ڵنه‌ستاوه و ئه‌وه‌نده‌شی زیان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه. ناوه‌ندی كه‌شناسی پاكستان رایگه‌یاندووه، بارینی باران چه‌ند رۆژێكی تریش درێژه‌ی ده‌بێت و مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت لافاوه‌كه زیانێكی زیاتری لێبكه‌وێته‌وه.
|