بۆفۆن ده‌بێته باشترین گۆڵچی بیست ساڵی رابردوو
1/2/2010
پێگه‌ی یه‌كێتی ئامار‌و مێژوو بۆ تۆپی پێ گۆڵچی یانه‌ی ریال مه‌درید (ئیكه‌ر كاسیاس)ی به دووه‌م باشترین گۆڵچی ده‌ست نیشان كرد له جیه‌ان له نێوان ساڵانی 1987-2009 ریزبه‌ندی باشترین گۆڵچیه‌كان بڵاو كرایه‌وه. گۆڵچی یانه‌ی ریال مه‌درید (73) خاڵی به‌ده‌ست ه‌ێنا له‌كاتێكدا گۆڵچی یانه‌ی یۆڤانتس (جیان لویجی بۆفۆن) به پله‌ی یه‌كه‌م ه‌ات به كۆكردنه‌وه‌ی (87) خاڵ، له پله‌ی سێیه‌میش گۆڵچی دانیماركی (پیته‌ر شمایكل) ه‌ات به كۆكردنه‌وه‌ی (69) خاڵ، گۆڵچی ئه‌ڵمانی (ئۆلڤه‌ر كان)یش به (62) خاڵ به پله‌ی چواره‌م ه‌ات، له پله‌ی پێنجه‌میش گۆڵچی ئێستای یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد (ئیدوین ڤان ده‌رسار) ه‌ات به (60) خاڵ. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ریزبه‌ندی باشترین ده گۆڵچی یه‌كه‌مه به گوێره‌ی پێگه‌ی ئامار‌و مێژوو بۆ تۆپی پێ. 1-جیان لویجی بۆفۆن (ئیتاڵیا) 87 خاڵ. 2-ئیكه‌ر كاسیاس (ئیسپانیا) 73 خاڵ. 3-پیته‌ر شمایكل (دانیمارك) 69 خاڵ. 4-ئۆلیڤه‌ر كان (ئه‌ڵمانیا) 62 خاڵ. 5-ئدوین ڤان ده‌ر سار (ه‌ۆڵه‌ندا) 60 خاڵ. 6-خۆسیه لویس چیلاڤێرت (پاراگوای) 58 خاڵ. 7-والته‌ر زینگا (ئیتاڵیا) 55 خاڵ. 8-پته‌ر چیك (چیك) 50 خاڵ. 9-میشال برید ه‌ۆم (بلجیكا) 43 خاڵ. 10-ئه‌ندریه كلاودیۆ تافارێل (به‌رازیل) 40 خاڵ.
|