هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له پله‌ی 87ی ریزبه‌ندی (فیفا)دایه
9/3/2010
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق، كه له پله‌ی 86ی ریزبه‌ندی جیهانیدا بوو، له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی(فیفا)وه ئاماده‌كراوه پله‌ی 87ی بۆ دانراوه. به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی (فیفا)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه”هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له‌و لیسته‌ی (فیفا) كه بۆ مانگی ئادار ئاماده‌كراوه، له پله‌ی 87ی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهاندایه كه 208 هه‌ڵبژارده‌ن”. به‌پێی مالپه‌ڕه‌كه “هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 373 خاڵ له پله‌ی 87ی ریزبه‌ندی جیهانیدایه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی رابردوودا پله‌یه‌ك دابه‌زیوه”. له‌سه‌ر ئاستی ئاسیادا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پله‌ی 9یه‌م دێت، له‌دوای هه‌ڵبژارده‌كانی ئوسترالیا‌و یابان‌و كۆریای باشور‌و سعودیه‌و به‌حره‌ین‌و ئێران‌و ئۆزبه‌كستان‌و چینه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده عه‌ره‌به‌كاندا له پله‌ی حه‌وته‌م دێت له‌دوای هه‌ڵبژارده‌كانی میسر‌و جه‌زائیر‌و تونس‌و به‌حره‌ین‌و سعودیه‌و مه‌غریب. له‌مباره‌یه‌وه(فیفا) پشتده‌به‌ستێت به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و یارییانه‌ی كه هه‌ڵبژارده‌كان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، له‌حاڵه‌تێكیشدا گه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌میانی ئه‌و مانگه‌دا هیچ یارییه‌ك ئه‌نجام نه‌دات، ئه‌وا به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی كه دانراوه داده‌به‌زێت”. هه‌روه‌ها پشتده‌به‌ستیت به‌و یارییانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی (هه‌رێمایه‌تی‌و كیشوه‌ری‌و نێوده‌وڵه‌تی)دا ئه‌نجامیده‌دات، به‌هه‌مان شێوه یارییه دۆستانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش. هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌مێژوودا باشترین پله ریزبه‌ندی خۆی له‌یه‌كه‌م ریزبه‌ندی فیفا له ساڵی 1993 بووه، كاتێك كه توانی بگاته پله‌ی 57، له‌وكاته‌شدا ئه‌نجامی یارییه‌كان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو هه‌ژماركران.
|