ڕووداوه‌کانى مۆندیالی 2010
13/7/2010
یارى کۆتاى یان شه‌ڕى کۆتایى... له یارى کۆتاى که هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانا توانى سه‌ربکه‌وێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌نده به تاکه‌گۆڵێکى ئینستا. ئه‌م یارییه که له‌لایه‌ن هاورد وێب داوه‌رى ئینگلیزییه‌وه به‌ڕێوه چوو، ناوبراو ناچاربوو 14 کارتى زه‌رد به‌ڕووى یاریزانانى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که به‌روز بکاته‌وه له‌گه‌ڵ کارتێکى سوور، ئه‌م یارییه که زۆرترین توندوتیژى تێدابوو، به‌جۆرێک چێژى یارییه‌که‌ى گۆرێبوو، بۆنموونه ڕه‌فتارى دى جۆنگى یاریزانى هۆڵه‌ندى به‌ڕامبه‌ر به چاڤى ئۆلۆنسۆى ئیسپانى. یارى نێوان ئیسپانیا‌و ئه‌ڵمانیا له‌قۆناغى پێش کۆتاى ئه‌توانین به بێگه‌ردترین یارى مۆندیالى دابنێین، چونکه هیچ کارتێکى تێدا به‌رز نه‌کرایه‌وه.
گۆڵه‌کانى مۆندیال ژماره‌ى ئه‌و گۆڵانه‌ى له‌م مۆندیاله تۆمارکراون، 155 گۆڵ بووه، که هه‌لبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا به 16 گۆڵ توانیویه‌تى زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات،هه‌ریه‌ک له‌هه‌بژارده‌کانى هۆڵه‌ندا و ئۆره‌گواى توانیوانه 11 گۆڵ تۆماربکه‌ن، یاریزانان ڤیا و شنایده‌ر و تۆماس موله‌ر و فۆرلان هه‌ریه‌که‌یان توانیویانه پێنچ گۆڵ تۆماربکه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ى کۆریاى باکوور زۆرترین گۆڵى لێکاروه ئه‌ویش 12 گۆڵه، وه هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگاڵ زۆرترین گۆڵى له یارییه‌کدا تۆمارکرد، ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ى کۆریاى باکوور بوو، هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا ته‌نها نۆ گۆڵى تۆمارکردوو بووه پاڵه‌وانى جیهان. که پێنجیان له‌لایه‌ن ڤیاوه بوو.
هه‌ڵه‌ى داوه‌ره‌کان ئه‌و هه‌ڵه کوشندانه‌ى داوه‌رانى ئه‌مساڵ له مۆندیالدا ده‌یکه‌ن بۆته جێى نیگه‌رانى سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌کان، له کۆنگریه‌کى رۆژنامه‌وانیدا (فیفا) باسى له هه‌ڵه‌ى ئه‌و داوه‌رانه کرد که له‌م مۆندیاله‌دا ده‌یکه‌ن‌و کارى کردۆته سه‌ر هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌کان، به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌نجامى چه‌ندین یارى پێگۆڕاوه، سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌موو هه‌ڵانه (نیکۆلا مینگۆ) ووته‌بێژى یه‌کێتى تۆپى پێى جیهان، له‌و کۆنگریه‌دا ووتى: لێدانه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى داوه‌ره‌کان له کاتى یاریه‌کانى مۆندیال له رێى شاشه گه‌وره‌کانى نێو یاریگاکان، ئه‌وه کارێکى خراپه‌و کار له ئاست‌و هه‌ڵوێستى داوه‌ره‌کان ده‌کات، ئێمه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان نییه که ته‌کنه‌لۆژیا به‌کار بهێینین تا هه‌ڵه‌کان له یاریه‌کاندا که‌م بکه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵه‌کانى ئه‌م مۆندیاله جێى شه‌رمه‌زارییه بۆ (فیفا)، به تایبه‌ت هه‌ڵه‌ى یاریه‌کانى قۆناغى (16)، له‌وانه گۆڵى یه‌که‌مى (تیڤێز) له (مه‌کسیک) و گۆڵه‌که‌ى (ئینگلته‌را) له ئه‌ڵمانیا ، هه‌وه‌ها تۆپداگرتنه‌که‌ى فابیانۆ به‌ده‌ست، له‌دوا یاریشدا ده‌بوو داوه‌رى یاریه‌که، دی جۆنگى یاریزانى هۆڵه‌ندى به‌کارتى سوور بکردایه ده‌ره‌وه به‌هۆى به‌کارهێنانى ڕه‌فتارى دوور له‌وه‌رزشى به‌رامبه‌ر به ئه‌لۆنسۆى یاریزانى ئیسپانى. فبفا بۆ به‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌ى داوه‌ره‌کان، چماره‌یه‌کیانى دوور خسته‌وه، به‌ڵام پاش چى؟ دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین هه‌ڵبژارده به‌شوو دران.
که‌نه‌ڤارۆ جوانترین یاریزان و ڕۆنى ناشرینترین . به گوێره‌ى ماڵپه‌رى (بیوتیفول بیبۆل) تایبه‌ت به جوانى و ناشیرینى یاریزانان و هه‌ڵبژارده‌کان ، هه‌ڵبژارده‌ى (ئیسپانیا و ئیتالیا و به‌رازیل ، فه‌ره‌نسا ، دانیمارک و ئه‌مه‌ریکا) به جوانترین هه‌ڵبژارده ده‌ست نیشان کرد ، و هه‌ڵبژارده‌کانى (سویسرا ، ئوسترالیا ، ئینگڵته‌را ، سربیا ، کۆریاى باکوور) جوانیه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کى مامناوه‌ند و هه‌ڵبژارده‌ى جه‌زائیر به ناشرینترین هه‌ڵبژارده له جامى جیهانى ده‌ست نیشان کرا. هه‌روه‌ها یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتالیا (فابیۆ کاناڤارۆ) به جوانترین یاریزان له جامى جیهانى باشوورى ئه‌فریقیا ده‌ست نیشان کرا به به‌ده‌ست هێنانى (200) هه‌زار ده‌نگ، و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگڵته‌را (واین رۆنی) به ناشرینترین یاریزان له مۆندیال ده‌ست نیشان کرا.
یاریزانه جوانه‌کان 1- فابیۆ کاناڤارۆ (ئیتالیا) 2- فرناندۆ تۆرێس (ئیسپانیا) 3- دێڤد ڤیا (ئیسپانیا) 4- لاندۆ دۆنۆڤان (ئه‌مه‌ریکا) 5- تێرى هێنرى (فه‌ره‌نسا) 6- ئیدیسۆن کاڤانى (ئۆرگوای) 7- ریکاردۆ کاکا (به‌رازیل ) 8- کریستیانۆ رۆنالدۆ (پرتوگال ) 9- دییه درۆگبا (کۆدیڤوار ) 10- کیسۆکى هۆندا (یابان ) 11- دیڤێد جێمس (ئینگڵته‌را ) ناشیرنترین یاریزانه‌کان 1- واین رۆنى (ئینگڵته‌را ) 2- فرانک ریبێرى (فه‌ره‌نسا ) 3- کارلۆس تێڤێز (ئه‌ڕژه‌نتین ) 4- فلادیمێر ستۆیکۆڤیچ (سڕبیا ) 5- بنیامین هۆگل (سویسرا ) 6- زدینکۆ ستاربا (سلۆڤاکیا ) 7- ره‌فیق سایفى (جه‌زائیر ) 8- سکۆت شیبه‌رفیلد (ئوسترالیا ) 9- جۆن تێرى (ئینگڵته‌را ) 10- ره‌یان نیلسن (نیوزیله‌ندا )
پۆل، هه‌شت پێیه‌که هه‌ندێک دیارده له‌م مۆندیاله سه‌رنج ڕاکێش بوون وه‌ک گۆڵه زۆره‌کانى ئه‌ڵمانیا که به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ک له‌هه‌ڵبژارده‌کانى ئینگلته‌راو ئه‌رجه‌نتین تۆماریکردن. هه‌وه‌رها کێشه‌کانى هه‌ڵبژاده‌ى تۆپیه پێى فه‌ڕه‌نسا له‌جامى جیهانى ئه‌فریقاى باشوور، به‌ڵام سه‌یرترین دیارده‌ى ئه‌م مۆندیاله هه‌شت پێیه‌که‌بوو که‌ناسراوه به (پۆل)و ئه‌ڵمانیه، پۆل دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو پێش‌بینییه‌کانى سه‌باره‌ت به یارییه‌کانى جامى جیهانى راست ده‌رکه‌وت، له سه‌رانسه‌رى جیهان ناوبانگێکى گه‌وره‌ى ده‌رکرد. پۆل پێش‌بینیى ئه‌وه‌ى کرد له یاریى نێوان ئۆرۆگوا و ئه‌ڵمانیا، ئه‌ڵمانیا بیباته‌وه، بۆ چوونه‌که‌ى واش ده‌رچوو و هه‌روه‌ها پێش‌بینیى ئه‌وه‌ى کرد له یارى کۆتایى نێوان ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا، ئیسپانیا جامى جیهانیى ئه‌مساڵ بباته‌وه ئه‌وه‌شى ڕاست ده‌رچوو.
باشترین یاریزانى لاو هه‌ریه‌ک له‌یاریزانان تۆماس موله‌رى ئه‌ڵمانى و دۆس سانتۆسى مه‌کسیکى و ئه‌ندریۆ ئایۆى غانى، پاڵیچوراون بۆ باسترین یاریزانى لاوى مۆندیال، دۆمۆ سانۆ، ئه‌ندامى کۆمه‌ڵه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى هونه‌رى فیفا، له‌لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: که ئه‌و سێ یاریزانه توانایه‌کى باشیان له‌مۆندیاڵ نیشانداووه و وتى" داهاتووى ئه‌و یاریزانه گه‌نجانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌کانیان له‌مۆندیالى ئه‌مساڵدا به‌ڕوونى دیاره‌وه، وه‌به‌و شێوه‌ه یارییان کردووه که‌ببه‌نه ئه‌ستێره‌ى گه‌شى مۆندیالى 2014، باشترین یاریزانى لاو ده‌بێت له‌دایکبووى 1989 بێت، ئاستێکى به‌رزى یاریکردنى پیشاندابێت. جێى ئاماژه‌یه مۆندیالى 2006 لۆکاس پۆدۆلۆسکى باشترین یاریزانى لاو ده‌رچوو.
به‌ڕازیل به‌ته‌ماى مۆندیالى 2014 یه یه‌کێتى تۆپى پێى جیهانى (فیفا) له‌شارى جۆهانسبێرگى ئه‌فریقاى باشوور، به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى به‌ڕازیل (لولا داسیلڤا) و جۆزێڤ پلاته‌ر سه‌رۆکى فیفا بڕیاریدا جامى جیهانى تۆپى پێى 2014 له وڵاتى به‌ڕازیل به‌ڕێوه ده‌چیت، سه‌رۆکى به‌ڕازیل ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌وا وڵاته‌که‌ى هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک ده‌کاتى بۆ سه‌رکوتنى مۆندیالى داهاتوو، هه‌وه‌ها ناوبراو ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌وا وڵاته‌که‌ى ده‌یوێت بۆ جارى پێنجه‌م و له‌خاکى خۆیدا ببێته خاوه‌نى جامى جیهانى. لۆگۆى جامى جیهانى 2014 پێکهاتووه له کاسى جیهانى و ئاڵاى به‌ڕازیل و وساڵى 2014.
|