ساکار ئه‌رسه‌لان: که‌ناڵى جه‌ماوه‌ر ماڵی دووه‌ممە
7/2/2010
ساکار ئه‌رسه‌لان یه‌کێکه له‌و بێژه‌ره سه‌رکه‌وتووانه‌ی، که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا خه‌ریکی کارى بێژه‌رییه له که‌ناڵى جه‌ماوه‌ری کوردستان.
ساکار ئه‌رسه‌لان له ساڵی 1986 له شاری سلێمانی له‌دایکبووه‌و ژیانی هاوسه‌ری پێکنه‌هێناوه‌و ده‌یه‌وێت له بواره‌که‌ی خۆیدا، که کارى ڕاگه‌یاندنه سه‌رکه‌وتوو بێت. زیاتر حه‌زی له به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆیه، چونکه به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌وەی پێده‌به‌خشێت، که زیاتر له‌ناو خه‌ڵکدا بیت. ساکار وتی «حه‌زم له هه‌موو خواردنێکه، به‌ڵام زۆرتر حه‌زم له ماسی‌و میوه‌یه»
* ئایا حه‌زت له کارى بێژه‌ری هه‌یه؟ هه‌روه‌ها کاری ڕاگه‌یاندن قورس نییه بۆت؟ ساکار ئه‌رسه‌لان: به‌ڵێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیام هه‌بووه، له ئێستا ئه‌و خولیا و ئاواته‌م هێناوه‌ته‌دی. هیواداریشم، که ببم به باشترین بێژه‌رو یه‌کێک بم له‌و بێژه‌رانه‌ی، که له دڵی خه‌ڵکدا جێى خۆم بکه‌مه‌وه. له سه‌ره‌تاوه کاری ڕاگه‌یاندن زۆر قورس بوو بۆم، به‌ڵام ئێستا هه‌ست ده‌که‌م، که له‌گه‌ڵیدا تێکه‌ڵ بووم‌و ئه‌و قورسایه‌تییه‌ی نه‌ماوه، زۆریش یارمه‌تیدراوم له کاره‌که‌مدا، که بۆم ئاسان بکرێت، کارێکی زۆر خۆشه. حه‌زده‌که‌م هه‌ر ئافره‌تێک بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی، که حه‌زیان له کارى ڕاگه‌یاندنه بتوانن ئاره‌زوی خۆیان بهێننه دی له کاری ڕاگه‌یاندندا، چونکه کاری ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌یه، که کاتێکی خۆش یاخود تێکه‌ڵبوونێکی باش له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا په‌یدا ده‌که‌یت.
*که‌ناڵى جه‌ماوه‌ر چی پێبه‌خشیویت؟ چی لێسه‌ندوویته‌وه؟ ساکار ئه‌رسه‌لان: که‌ناڵى جه‌ماوه‌ر ناساندمی به خه‌ڵک و تا ئێستاش شتێکی لێنه‌سه‌ندوومه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ناڵى جه‌ماوه‌ر وه‌کو ماڵی دووه‌می خۆم وایه، هه‌موویشیان یارمه‌تیده‌رم بوون تا ناساندمیان به خه‌ڵک.
*هه‌وڵتنه‌داوه له به‌شه‌کانی تری ڕاگه‌یاندندا کار بکه‌یت؟ ساکارئه‌رسه‌لان: پێم خۆش بووه، به‌ڵام به حوکمی ئه‌وه‌ی، که خوێندکارم و دەخوێنم، دواتریش ده‌وامی که‌ناڵی جه‌ماوه‌رم هه‌یه، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م نه‌بووه. زۆر شتیش ماوه، که من بیکه‌م پێش ئه‌وه‌ی بچمه ئه‌و بوارانه‌وه، ده‌مه‌وێ ئه‌وانه ته‌واو بکه‌م، ئه‌گه‌ر بکرێت ئیشی تریش له ڕاگه‌یاندنه‌کانی تردا ده‌که‌م.
*زۆرجار که‌سانی ده‌رکه‌وتوو وه‌ک که‌سێکی ئاسایی ناتوانن له شوێنه گشتییه‌کاندا ده‌ربکه‌ون، ئایا ئه‌مه بووه‌ته‌هۆی دروستبوونی کێشه بۆ تۆ؟ ساکار ئه‌رسه‌لان: له ڕاستیدا خۆی وایه، زۆر کاتیش گرفت نابێت، به‌ڵام زۆر کاتیش ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌ت نییه وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ى، که ئاسایین. که ده‌چیته ده‌ره‌وه، چاوێکی زیاترت له‌سه‌ره، زۆر کات پێم ده‌ڵێن: ئه‌وه کچه‌که‌ی جه‌ماوه‌ره.
* زۆر کات کاره‌ساتێکی ناخۆش ده‌بێته‌هۆی دوورکه‌وتنه‌وه له کار؟ تۆ تا ئێستا شتی وات بۆ ڕووبەرو بۆتەوە؟ هه‌روه‌ها دوا وته‌ت چی ده‌بێت؟ ساکار ئه‌رسه‌لان: زۆر کات هاتووه‌ته ڕێگام، به‌ڵام سارد نه‌بوومه‌ته‌وه، هاندراوم بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئیش بکه‌م، هه‌موو که‌س به‌ربه‌ست دێته ژیانییه‌وه، به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه، که تۆ شکستنه‌هێنیت‌و هه‌وڵت زیاتر بێت. دواوته‌م ئه‌وه‌یه هه‌موومان سه‌رکه‌وتوو بین‌و بتوانین کاری باشتر بکه‌ین، خزمه‌تێکی باشتر بکه‌ین.
|