کورسیه‌که‌ی تاڵه‌بانی ململانێی له‌سه‌ره
2/2/2010
نوسه‌ر: ...
به‌پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "سۆمه‌ریه‌نیوز"، له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی عێراق، گفتوگۆیه‌کی چڕ له‌ئارادایه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی پۆستیه سیادیه‌کان، به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار که کورد خوازیاری دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌یه له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری ئێستاوه بۆ خولێکی تریش، به‌ڵام هه‌ندێکی تر ده‌یانه‌وێت سه‌رۆکی داهاتوو عه‌ره‌ب بێت و هه‌ندێکیش ئه‌و مه‌سه‌له ده‌خاته مه‌یدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ته‌وافوقه سیاسیه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌که‌ش ئه‌گه‌رو پێشبینی جیاواز بۆ پاراستن و له‌ده‌ستدانی کورسیه‌کانی سیادی ده‌کریت له‌سه‌رووشیانه‌وه کورسی سه‌رۆک کۆمار.
ده‌بێت سه‌رۆکی داهاتوو عه‌ره‌ب بێت.. ئوسامه نوجێفی سه‌رۆکی کوتله‌ی عێراقیه له په‌رله‌مانی عێراق، له‌وباره‌یه‌وه پێیوایه نابێت جارێکی تر تاڵه‌بانی ئه‌و پۆسته به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌و به‌و پێیه‌ی که زۆربه‌ی گه‌لی عێراق عه‌ره‌به، ده‌بێت سه‌رۆک کۆمار عه‌ره‌ب بێت بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی عه‌ره‌بیدا ببه‌ستێت و ناسنامه‌ی عه‌ره‌بیی عێراق بچه‌سپێنێت. نوجێفی ڕایگه‌یاند، هیچ کۆده‌نگیه‌کی گشتی نییه بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه‌و ناره‌زایی زۆر له‌سه‌ر کاره‌کانی تاڵه‌بانی هه‌یه له‌ڕابردوودا به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می و بایه‌خدانی به‌کورد نه‌ک عێراقیه‌کان، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌وه دووباره نه‌بێته‌وه. نوجێفی پێشیوایه، هه‌ڵبژاردنی کوردێک بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار کار ده‌کاته سه‌ر ناسنامه‌ی عێراق و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ناوچه‌که، گه‌لی عێراقیش سه‌رۆکێکی عه‌ره‌بیان ده‌وێت.
تاڵه‌بانی: مانعم نییه! جه‌لال تاڵه‌بانی که ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 76 ساڵ، له چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مدواییه ڕایگه‌یاند، ئاماده‌یه خۆی بۆ خولێکی تری سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکات ئه‌گه‌ر حزب و کوتله سیاسیه گرنگه‌کانی ناو په‌رله‌مانی عێراق داوای لێبکه‌ن. لای خۆشیه‌وه سامی عه‌سکه‌ری یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون که نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران سه‌رۆکایه‌تیده‌کات، ئاماژه به‌وه ده‌کات که مافی ده‌ستوریی هه‌موو عێراقیه‌که خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار کاندید بکات ئه‌گه‌ر بێت‌و مه‌رجه‌کانی تێدابێت. عه‌سکه‌ری ووتی: پرۆسه‌ی دیاریکردنی سه‌رۆک کۆمار، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌کرێت و پێشتر جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرا، دوای کاندیدکردنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی و له‌ئه‌نجامی ڕێکه‌وتنێکی سیاسی بۆ دابه‌شکردنی پۆسته سه‌رکردایه‌تیه‌کانی عێراق له‌لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی تاڵه‌بانی و پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی. ووتیشی: ئێستا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بووترێت کێ ده‌بێته سه‌رۆک کۆماری داهاتوو، چونکه پرۆسه‌ی کاندیدکردنی سه‌رۆک کۆمار به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ئازاری داهاتوو ده‌بێت و ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌نجامی کورسیه‌کانی هه‌ر کوتله‌یه‌ک له په‌رله‌مانی داهاتوو ئه‌و ڕێکه‌وتن و ته‌وافوقانه‌ی له له‌داهاتوودا ده‌کرێت له‌نێوان لیسته سه‌رکه‌وتووه‌کانی هه‌ڵبژاردندا. هه‌روه‌ها ووتی: تاڵه‌بانی ئه‌زموون و لێهاتووییه‌کی سیاسی و په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقدا هه‌یه، بۆیه له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌دایه که شایانی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ن، که به‌گوێره‌ی ده‌ستور پۆستێکی سیادی فه‌خرییه‌و ده‌سه‌ڵاتێکی جێبه‌جێکردنی زۆر که‌می هه‌یه.
په‌رله‌مانتارێکی کورد: دژی نابین، به‌ڵام پێمانباشه کورد بێت! لای خۆیه‌وه دکتۆر مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی، ڕایگه‌یاند کورد ناڕازی نابێت سه‌رۆک کۆمار کورد بێت یان عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر دوو له‌سه‌ر سیی ده‌نگه‌کانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت. ووتیشی: ئێمه دژی هیچ سه‌رۆکێکی عێراق نابین، به‌ڵام پێمانباشه تاڵه‌بانی بێت و کورد تائێستا هیچ کاندیدێکی تری بۆ ئه‌و پۆسته نییه جگه له تاڵه‌بانی. مه‌حمود عوسمان پێیوایه، باشتره ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵبگیرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌گه‌ره‌کانی داهاتوو، چونکه پرسی دیاریکردنی سه‌رۆک کۆمار ده‌که‌وێته لای په‌رله‌مانی داهاتوو. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که پێشتر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندبوو: کورد دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان، تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری داهاتوو کاندید ده‌کات و پشتیوانی له هه‌ر که‌سێکیش ده‌کات که باوه‌ڕی به ده‌ستورو حکومه‌تێکی فیدراڵی دیموکراسی هه‌بێت بۆ عێراق.
مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به کورده‌وه نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به ئه‌مریکاو ئێرانه‌وه هه‌یه.. ئیبراهیم سمێدعی شیکاری سیاسی، له دیدێکی تره‌وه بۆ مه‌رجه‌کانی سه‌رۆک کۆمار ده‌ڕوانێت و پێیوایه: مه‌سه‌له‌که هه‌ر ئه‌وه نییه که جه‌لال تاڵه‌بانی کورده یان نا، چونکه پێویسته کاندیدانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌و حکومه‌ت په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌لایه‌ک و ئێران له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌بێت، چونکه ئه‌و دوو وڵاته میحوه‌ری ململانێن له ناوچه‌که. هه‌روه‌ها سمێدعی پێیوایه: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بۆ سوننه کێشه دروستده‌کات، چونکه بنکه‌ی سوننه به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره دژی ئێرانه، هه‌روه‌ک تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندیه‌کی هاوسه‌نگی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان و ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه بۆ داهاتوو، مه‌رجی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو ئێران و لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌ئێستادا ته‌نها له تاڵه‌بانیدا هه‌یه. ئه‌و شیکاره سیاسیه پێشیوایه، دوو ساڵی داهاتوو له ته‌مه‌نی حکومه‌تی عێراق زۆر قورس ده‌بێت، چونکه گۆڕانی دیموکراسی ڕاسته‌قینه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه ده‌بێت، نه‌ک هه‌ڵبژاردنی پێشوو وه‌ک چۆن جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌یڵێت. سمێدعی ووتیشی: هه‌ڵبژاردنی داهاتوو که بایدن ئاماژه‌ی بۆ کرد، عێراق ده‌گۆڕێت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو به‌ده‌ست په‌رله‌مانی نوێیه.
زێباری: هیچ ناوێک بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.. لای خۆشیه‌وه هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستوری عێراق هه‌موو هاوڵاتیه‌ک مافی خۆ کاندیدکردنی هه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌ڕێی ته‌وافوقی سیاسیه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. زێباری ووتی: تاڵه‌بانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که خۆی بۆ خولێکی تری سه‌رۆکایه‌تی کۆمار کاندید ناکات، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراق داوای لێنه‌که‌ن، به‌ڵام تاڵه‌بانی سه‌لماندی که‌و خاوه‌نی ئه‌زموونی سیاسی و په‌پوه‌ندی باشه له‌گه‌ڵ هه‌مووان، جگه له‌وه‌ش تائێستا هیچ ناوێکی تر نه‌خراوه‌ته‌ڕوو که کاندیدبێت بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ته‌نانه‌ت له‌ناو کوردیش‌دا.
ته‌وافوقه‌کان بڕیاری کۆتایی ده‌ده‌ن.. عه‌بدوڵا نوری ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ووتی: ته‌وافوقی سیاسی نێوان هێزه عێراقیه‌کان له‌ڕابردوودا بڕیاری له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان دا‌و بۆ داهاتووش ئه‌و ته‌وافوقانه کاندیدی پۆسته سیادیه‌کان ده‌سه‌پێنن. ووتیشی: له‌ساڵی 2003وه، دیموکراسیه‌تی عێراق ته‌وافوقیه‌و هه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ش بۆ داهاتوو په‌سه‌نده، چونکه دیموکراسیه‌تی زۆرینه پێکهاته‌کانی کورد‌و عه‌ره‌بی سوننه ده‌کاته ده‌ره‌وه‌ی حوکم و به‌وپێیه‌ی عه‌ره‌بی شیعه زۆرینه‌ن، هه‌موو پۆسته‌کان ته‌نها له‌ده‌ستی ئه‌واندا ده‌بێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی گۆڕان ووتیشی: زۆر که‌س هه‌ن که شایانی پۆستی سه‌رۆک کۆمارن، به‌ڵام ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له‌چوارچیوه‌ی یاسا‌و ده‌ستوردا له‌و پۆستانه گرنگتره که کورد له‌به‌غدا وه‌ریده‌گرێت. لای خۆشیه‌وه محه‌مه‌د مه‌لا قادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، تاڵه‌بانی لێهاتووترین سیاسی کورده که پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار وه‌ربگرێت و کاندیدی پێشووی هاوپه‌یمانی کوردستان بوو بۆ ئه‌و پۆسته‌و بۆ داهاتووش هه‌ر ئه‌و کاندید ده‌کرێت. محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ووتی: بۆ پۆستێکی وه‌ک سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، هاوپه‌یمانی کوردستانی دوو سه‌رکرده‌ی گونجاوی هه‌یه، که بارزانی و تاڵه‌بانین و له‌به‌رئه‌وه‌ی بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه، تاڵه‌بانی کاندیده بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌و به‌هه‌موو هێزمان هه‌وڵه‌ده‌ین بۆ خولی داهاتووش به‌رده‌وامبێت له‌و پۆسته‌دا چونکه ئه‌زموون و توانای هه‌یه. شایانی باسه بڕیاره هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له حه‌وتی ئازار ئه‌نجامبدرێت و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی نوێ یه‌کێک له سه‌رکه‌وتووه‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵده‌بژێرن.
|