به‌رنامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان ژماره (372)
12/2/2010
نوسه‌ر: .. ..
به‌رنامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراقی فیدڕاڵ كه له 7ی مانگی ئاداری داهاتوودا پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت..
• پرسه چاره‌نووسسازه‌كان لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان تێده‌كۆشێ له‌پێناوی: یه‌كه‌م: دوای خاك، كه بریتییه له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عێراق و ده‌بێته زامن بۆ: 1- سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاریی پاشماوه‌كانی به‌عه‌ره‌بكردن و راگواستن و ده‌ركردن. 2- گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به شاری كه‌ركووكیشه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه.
دووه‌م: داوای خاوه‌ندارێتیی سامان، كه بریتییه له جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی (111،112،141) ی ده‌ستوور و ده‌بێته زامن بۆ: 1- به‌هره‌مه‌ندبوونی گه‌لی كوردستان له سامان و داهاته سروشتییه‌كانی به نه‌وتیشه‌وه. 2- بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان و بنه‌مای ئێستا و داهاتووی خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان.
سێیه‌م: داوای شه‌راكه‌ت له ده‌سه‌ڵات و رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، كه بریتییه له درێژه‌دان به سیاسه‌تی ته‌وافوق و ده‌بێته زامن بۆ: 1- پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته جیاجیاكانی عێراق. 2- سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی و دامه‌زراندنی عێراقی دیموكراسی و فره‌یی و فیدراڵ. 3- به‌هره‌مه‌ندبوونی هه‌موو پێكهاته‌كان به مافه‌كانی خۆیان.
• ئاسایش له بواری ئاسایش‌دا لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان خه‌بات ده‌كات له‌پێناوی: 1- دابینكردنی ئاسایشی هه‌موو هاوڵاتییان و پاراستنیان له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك به‌بێ ره‌چاوكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی و ئایینی و مه‌زهه‌بییان. 2- به‌رفراوانبوونی گیانی ته‌بایی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له جیاوازییه‌كان. 3- پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له سه‌روه‌ریی وڵاتانی دراوسێ و ئاشته‌وایی جیهانیی و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی یه‌كتر. 4- دابینكردنی كه‌ره‌سته و ئامێری هاوچه‌رخ و پێشكه‌وتوو بۆ هێزه‌كانی پۆلیس و پارێزه‌رانی ئاسایشی هاوڵاتیان و پێشكه‌شكردنی هاوكاری پێویست پێیان و مه‌شق پێكردنی كارمه‌ندانیان.
• ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌پێناوی چه‌سپاندنی ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاوڵاتییاندا، لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان خه‌بات ده‌كات له‌پێناوی: 1- رێزگرتن له هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و ئازادییانه‌ی له به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكراون. 2- هه‌موو تاك و پێكهاته و گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئازاده له راده‌ربڕین و سه‌لماندنی تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانی، هه‌روه‌ها ئازاده له په‌یڕه‌ویكردنی ئازادییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستن و پێشێلنه‌كردنی ئازادی و تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌وانی دیكه. 3- ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ئازادی خۆرێكخستن له حزبدا یان له ساندیكا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و خۆپیشاندان و مانگرتن له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بۆ هه‌موو تاك و گروپێكی مسۆگه‌ر كردووه و حكومه‌تیش ده‌بێت له‌رێی یاساوه ئه‌م ماف و ئازادییانه بپارێزێ و رووبه‌ڕووی هه‌ر كار و كرده‌وه‌یه‌ك بێته‌وه كه ئه‌م ئازادییانه سنووردار ده‌كات یان پێشێلیان ده‌كات.
• خزمه‌تگوزاریی یه‌كه‌م: خزمه‌تگوزاریی بنه‌ڕه‌تیی 1- مافی هه‌موو هاوڵاتییه‌كه له خزمه‌ته‌كانی ئاو وئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ڕێگه‌وبان و ته‌ندروستی و ژینگه‌یه‌كی پاكژ به‌هره‌مه‌ند بێت و ئه‌ركی حكومه‌ته ئه‌مانه‌یان بۆ دابین بكات. 2- بره‌ودان به پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان و بایه‌خدان به ئاستی ژیان و گوزه‌ران و كاركردن تێیاندا له‌پێناوی راگرتنی كۆچ به‌ره و شاره‌كان و ده‌ستپێكردنی كۆچی پێچه‌وانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌كان. 3- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ڕێی بایه‌خدان به دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و باڵه‌خانه و پێدانی سلفه‌ی عقاری درێژخایه‌ن و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌م بواره‌دا.
دووه‌م: ته‌ندروستی 1- په‌رپێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی به دابینكردنی نه‌خۆشخانه‌ی زیاتر و هاوچه‌رخانه و هێنانی كه‌ره‌سته و ئامێری پێشكه‌وتوو و راهێنانی پزیشك و كارمه‌ندانی ئه‌م بواره به شێوازه زانستییه نوێیه‌كان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌شداریكردن له خوله زانستییه‌كاندا. 2- گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو شار و شارۆچكه و گونده‌كانی عێراق. 3- كۆنترۆڵكردنی بازاڕی ده‌رمان و ئامێره‌كان له رووی كوالیتی و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونیانه‌وه. 4- رێگه‌گرتن له بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤه‌وه و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی. 5- ده‌ركردنی یاسا بۆ رێكخستنی كاری نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان و عیاده‌ی پزیشكان.
سێیه‌م: په‌روه‌رده و خوێندن 1- په‌ره‌پێدانی بواری په‌روه‌رده و خوێندن له‌ڕێی به‌دیموكراسیكردنی سستمی په‌روه‌رده و په‌یوه‌ندی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌سته‌ی مامۆستایان و قوتابیانه‌وه. 2- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و دابینكردنی كه‌ره‌سته و پێداویستییه هاوچه‌رخه‌كان بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن. 3- كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ هه‌موو مامۆستایان و كارمه‌ندانی بواری په‌روه‌رده له هه‌موو ئاسته‌كاندا. 4- كردنه‌وه‌ی داینگا و باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆی زیاتر له هه‌موو پارێزگاكانی عێراقدا و دابیكردنی مامۆستا و كارمه‌ند و هه‌موو پێداویستییه زانستیه‌كان بۆیان. 5- بایه‌خدانی تایبه‌ت به خوێندنی باڵا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و ئه‌مانه‌تی زانستیی له‌م بواره‌دا.
• بواری كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ردی بناغه‌ی گه‌شه‌ی سیاسی و ئابوورییه، بۆیه لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له‌رێی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له‌و پێناوه‌دا خه‌بات ده‌كات: 1- فه‌راهه‌مكردنی ته‌بایی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی له رێی پاراستنی ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دژایه‌تیكردنی هه‌موو شێوازه‌كانی جیاكاریی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی و ئایینی و مه‌زهه‌بی. 2- بایه‌خدان به سرووت و بۆنه ئایینییه‌كان و په‌ره‌پێدانی مزگه‌وت و په‌رستگا و مه‌زاره‌كان له‌رووی بینایه و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌وه‌و هه‌موواركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یان كه پێویستییان پێییه‌تی. 3- قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مانه‌وی كوردی فه‌یلیی و ئێزیدی و شه‌به‌ك و مه‌نداییه‌كان و هه‌موو ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی و ئایینی و مه‌زهه‌بییانه‌ی له سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا به‌هۆی ئینتیما و ناسنامه‌وه زوڵمیان لێكراوه. 4- دابینكردنی هه‌موو ئه‌و بنه‌ما یاسایی و پراكتیكییانه‌ی مافی توركمان و ئاشووری و كلدان و ئه‌رمه‌ن له عێراقدا مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن و حكومه‌تی فیدراڵ به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی ئه‌م مافانه دووپات ده‌كه‌نه‌وه. 5- بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی (كاركردن) و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ هه‌مووان و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌م بواره‌دا له‌پێناوی نه‌هێشتنی بێكاری. 6- بایه‌خدان به گوزه‌رانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆیان و سوودوه‌رگرتن له به‌هره‌كانیان. 7- بایه‌خدان به به‌ساڵاچووان و دابینكردنی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و شوێنی حه‌وانه‌وه بۆیان و گرنگیدان به ته‌ندروستییان و پاراستنی كه‌رامه‌تی مرڤانه‌یان. 8- دابینكردنی ده‌سته‌به‌ریی (ته‌ندروستی، رووداو، پیروپه‌ككه‌وته‌یی، دووگیانیی و بێ نه‌واویی و بێ سه‌رپه‌رشتیاریی) 9- دابینكردنی بیمه‌ی بێكاری بۆ تازه‌ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كار لاده‌برێن تا ئه‌و كاته‌ی كاریان ده‌ستده‌كه‌وێ. 10- بایه‌خدان به ساندیكا كرێكاریی و پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مسۆگه‌ركردنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان بۆئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ببنه رایه‌ڵی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگا. 11- بایه‌خدانی زیاتر به ئافره‌تان و مافه‌كانیان له‌ڕێی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ كار و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و كلتوورییه‌كانیان و هه‌مواركردنی هه‌موو یاسا و بڕیارانه‌ی زوڵمیان لێده‌كه‌ن و له‌به‌هایان كه‌مده‌كه‌نه‌وه. 12- بایه‌خدان به‌لاوان و ئاره‌زوو به‌هره‌كانیان و سوودوه‌رگرتن له تواناكانیان له بواره جیاجیاكاندا و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بارتر بۆ به‌شداری سیاسی و گه‌یشتنیان به پێگه‌كانی بڕیاری سیاسی له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كان و ساندیكا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. 13- بایه‌خدان به وه‌رزش و وه‌رزشكاران له‌ڕێی دابینكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ هه‌موو تیپ و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان وكردنه‌وه‌ی یاریگای هاوچه‌رخ له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكان و یاریگا میللییه‌كان له گه‌ڕه‌ك و شارۆچكه و گونده‌كاندا و رێكخستنی گه‌شت و پێشبڕكێی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی عێراق و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا. 14- بایه‌خدان به تایبه‌تمه‌ندیی وه‌رزشیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسیایی و ناوچه‌كه. 15- بایه‌خدان به كولتوور و رۆشنبیران و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و رێزگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنییه‌كان و هاوكاری كردنی ئه‌فراندن و داهێنان و بایه‌خدان به پیشه‌سازی سینه‌ما و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی. 16- پاراستنی شوێنه‌وار و ئاسه‌واره دێرینه‌كانی عێراق و كاركردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دزراوه.
• ئابووری و گه‌شه‌پێدان له پێناوی ئابوورییه‌كی بوژاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كه له خزمه‌تی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌پێدانیی به‌رده‌وام پێشبكه‌وێ، لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانیی خه‌بات ده‌كات له پێناوی:
یه‌كه‌م: مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تییه‌كان 1- بایه‌خدان به بیناكردنی ژێرخانی ئابووری وڵات له‌ڕێی هاندانی بواره جیاجیاكانی به‌رهه‌مهێنان و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت و گاز به‌و ئاراسته‌یه كه چیتر ئابووری عێراق ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێ. 2- پشتیوانیكردن له بنه‌ماكانی ئابوورییه‌كی ئازاد كه تێیدا ده‌وڵه‌ت به‌پێی یاسا رێكخه‌ری كێبڕكێكان بێ و به‌قازانجی زۆرینه‌ی خه‌ڵكیشدا ده‌خاله‌ت بكات و له‌ڕێی پلاندانانه‌وه رۆڵی له داڕشتنی ئاراسته‌كانی گه‌شه‌پێداندا هه‌بێ. 3- پێدانی رۆڵی زیاتر به كه‌رتی تایبه‌ت و سوودوه‌رگرتن له توانا و سه‌رمایه‌كانی. 4- پشتگیریكردنی سه‌رمایه‌ی نیشتمانیی و پاراستنی به‌رانبه‌ر سه‌رمایه‌ی بیانی و كێشه جیهانییه‌كان و له‌پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی هه‌ڵاوسان. 5- به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دیناری عێراق به‌رانبه‌ر نرخی دۆلار و دراوه بیانییه‌كان. 6- جه‌خت كردن له‌سه‌ر ده‌رچوواندنی (یاسای پاراستنی به‌كاربه‌رـ قانون حمایه المستهلك). 6- هاندانی هه‌موو جۆره‌كانی پیشه‌سازی نیشتمانی و به‌پێی هه‌موو ئاسته‌كانی له پیشه‌سازی گه‌وره و مامناوه‌ندی و پرۆژه پچووكه‌كان و پیشه‌سازی ته‌واوكاری و پیشه‌سازیی كۆكردنه‌وه و هاوكاریكردنیان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریی بۆیان و رێكخستنیان به‌پێی یاسا. 7- په‌ره‌پێدانی سستمی بانك و چالاككردنیان تا جێی متمانه‌ی هاوڵاتییان و پیشه‌وه‌ران و جووتیاران و بازرگان و سه‌رمایه‌گوزاران بن و له كاره‌كانیاندا ئاسانكاریی و پشتیوانیان بۆ بكات.
دووه‌م: كشتوكاڵ 1- بایه‌خدان به كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ڕێی دروستكردنی پرۆژه‌ی ستراتیژی و ئاودێریی و ئاوه‌داكردنه‌وه‌ی گونده‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆیان و پێدانی سلفه بۆ به‌رهه‌مهێنان و ئاژه‌ڵداری و به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر و ماسی. 2- دابینكردنی تۆ و په‌ین و شه‌تڵی باش و كه‌ره‌سته و ئامێری هاوچه‌رخ بۆ جوتیاریی و ئاژه‌ڵداری و دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵگرتن و عه‌مباركردنی به‌رووبوومی خۆماڵی. 3- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جووتیاران و خاوه‌ن به‌رووبوومه‌كانی ناوخۆ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌پێی یاسا. 4- بایه‌خدان به ئاسایشی خۆراك (الڕمن الغژائی) له رێی كۆنترۆڵكردنی جۆری ئه‌و خۆراكانه‌ی دێنه وڵاته‌وه، هه‌روه‌ها سنووردانان له‌به‌رده‌م هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رووبوومه كشتوكاڵییانه‌ی له ناوخۆدا به‌رهه‌مده‌هێنرێن و كاركردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی چۆنییه‌تییان تا بتوانن كێبڕكێ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه بیانییه‌كان بكه‌ن. 5- بایه‌خدان به پیشه‌سازیی له‌قووتووكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و ئه‌و به‌رووبوومانه‌ی ده‌چنه بواری پیشه‌سازییه‌وه وه‌ك ته‌ماته و خورما و زه‌یتوون و گوڵه‌به‌ڕۆژه و گه‌نمه‌شامی و توتن و...هتد
سێیه‌م: بواری ده‌ریایی 1- پاراستنی سامانی ده‌ریایی و بایه‌خدان به به‌خێوكردنی ماسی و پیشه‌سازیی له‌قوتووكردنی. 2- په‌ره‌پێدانی به‌نده‌ره‌كان و دابینكردنی كه‌ره‌سته و ئامێری هاوچه‌رخ بۆ عه‌مباركردنی هاورده و هه‌نارده‌كان و گواستنه‌وه‌یان.
چواره‌م: گه‌شتوگوزار 1- بایه‌خدان به كه‌رتی گه‌شتوگوزار و دانانی یاسایه‌ك بۆ رێكخستن و په‌ره‌پێدانی ئه‌م بواره به‌و جۆره كه هانی گه‌شتوگوزاریی چوار وه‌رزه‌ی ساڵ بدرێ. به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی شوێن و مه‌زاره پیرۆزه‌كان و شوێنه‌واره دێرینه‌كانیان تێدایه. 2- هاندانی سه‌رمایه‌گوزاریی ناوخۆ و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریی و پێدانی سلفه به‌و كۆمپانیا و هاوڵاتییه عێراقییانه‌ی پرۆژه‌ی گه‌شتیاریی ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها هانی سه‌رمایه‌گوزاریی ده‌ره‌وه بدرێ و به‌شداری پێ بكرێ.
پێنجه‌م: نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان 1- سامانی سروشتی و نه‌وت و گاز و كه‌ره‌سته خاوه‌كانی ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌وی سامانی گه‌لی عێراقه و پێویسته داهاتیان له گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكاندا به‌یه‌كسانی به‌كاربهێنرێن و رێژه‌یه‌ك له داهاتی نه‌وت بۆ هاوڵاتییان ته‌رخان بكرێ و به یاسا رێكبخرێ. 2- په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و گاز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه. 3- بایه‌خدان به پێشه‌سازی نه‌وت (دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و پاڵاوتن و ناردنه‌ده‌ره‌وه) و به‌كارهێنانی له بواره‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێناندا.
بواری ئاو ئاو یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان و لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌م بواره‌دا كار ده‌كات له پێناوی: 1- پاراستنی به‌شه ئاوی عێراق له دیجله و فورات و كه‌نداو و هه‌موو ئه‌و زێ و رووبارانه‌ی له سنووری وڵاتانی دراوسێوه دێنه ناو خاكی عێراقه‌وه. 2- دروستكردنی به‌نداوی گه‌وره و بچووك له ناوچه جیاجیاكانی عێراقدا. 3- بایه‌خدان به ئاوی ژێرزه‌وی و به‌كارهێنانی به شێوه‌یه‌كی زانستی و بوژانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بیر و سه‌رچاوانه‌ی رژێمی رووخا‌و كوێری كردبوونه‌وه.
بواری ژینگه ژینگه‌ی جیهان رووبه‌ڕووه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی پیسبووندا و عێراقیش له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بێبه‌ش نییه، بۆیه لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌م بواره‌دا كار ده‌كات له‌پێناوی: 1- عێراق پابه‌ندبكرێ به رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی ژینگه‌وه و یاسایه‌ك ده‌ركرێ رێ له پیسبوونی ژینگه بگرێ. 2- پاككردنه‌وه‌ی عێراق له مین و ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیایی و بایۆلۆجی و هه‌موو مادده زیانبه‌خشه‌كان و دانانی پاڵاوگه‌ی پێویست بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاووئاوه‌ڕۆكان. 3- هه‌موو چالاكییه‌كی بیناسازی و پیشه‌سازی و پیشه‌وه‌ریی پابه‌ندبكرێن به بنه‌ماكانی پاراستنی ژینگه‌وه. 4- بایه‌خدان به به‌رنامه‌ی سه‌وزكردنی شار‌و شارۆچكه‌كان.
چاكسازیی ئیداریی 1- هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی كه هه‌موو په‌یكه‌ری حكومه‌تی عێراقی گرتۆته‌وه. 2- نه‌هێشتنی رۆتین له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا و په‌یڕه‌وكردنی سستمی یه‌ك په‌نجه‌ره بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییان و سوودوه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای كۆمپیوته‌ر و تۆڕی ئه‌نته‌رنێت له‌م بواره‌دا. 3- بنبڕكردنی به‌رتلخۆری و دیارده‌ی مه‌حسوبیه‌ت و موحاێه‌ێه‌ی مه‌زهه‌بی و ئیتنی و ناوچه‌گه‌ریی و واسته‌كاریی له داموده‌ستگا حكومییه‌كاندا و پرینسیپی (كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو) جێیان بگرێته‌وه. 4- ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تگوزاریی شارستانیی كارا بكرێ. 5- به رێگه‌ی سولفه و هاوكاری جۆراوجۆر كه به یاسا رێكخرابن، ئاستی ژیان و گوزه‌رانی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت به‌رزبكرێته‌وه و ئه‌و یاسا و رێنوماییانه‌ی مۆڵه‌ت و ماوه‌كانی پشوو گه‌شت و خۆشگوزه‌رانیان رێكده‌خه‌ن به‌و جۆره هه‌موار بكرێن كه له‌گه‌ڵ شێوازی هاوچه‌رخانه‌ی ژیاندا بگونجێن. 6- یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی تایبه‌ت به كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت دروستبكرێن و به قستی درێژخایه‌ن پێیان بفرۆشرێ بۆئه‌وه‌ی چیتر كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت كرێچی نه‌بێ تا ئه‌و كاته به یاسا مافی كرێچی بپارێزرێ. 7- سستمی گرتووخانه و چاكسازییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خه‌سته‌خانه‌كان و داموده‌ستگا حكومییه‌كانی دیكه به‌وجۆره هه‌موار بكرێن كه زیاتر له خزمه‌تی هاوڵاتییاندا بن.
|