بودجه‌ی 2010.. گه‌وره‌ترین‌و كورتهێنترین بودجه له‌مێژوی عێراقدا
7/3/2010
نوسه‌ر: مه‌یاده داوود-نیقاش
له‌پاش مشتومڕێكی زۆری په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بودجه‌ی ساڵی 2010ی به‌بڕی زیاتر له 84 تریلیۆن دیناره (نزیكه‌ی 71 ملیار دۆلار) په‌سه‌ند كرد كه به‌گه‌وره‌ترین‌و كورتهێنترین‌و پڕ مشتومڕترین بودجه له‌مێژوی عێراقدا حیساب ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌م بودجه‌یه به‌بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح ناوده‌برێت، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا گه‌وره‌ترین كورتهێنانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه. كۆی داهاته‌كان له 5.61 ترلیۆن دینار تێناپه‌ڕێت به‌رامبه‌ر به 23 تریلیۆن دینار كورتهێنان. وێڕای گه‌وره‌یی بودجه‌كه‌و گه‌وره‌یی كورتهێنانه‌كه‌ش، بودجه‌ی 2010 گه‌وره‌ترین مشتومڕیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌ت كه ئیقراری دابینكردنی 115 هه‌زار هه‌لی كاری نوێی له‌دام‌وده‌زگاكانی حكومه‌تدا كردوه، به‌ڵام ئه‌و دامه‌زراندنانه‌ی دواخستوه بۆ كاتی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تگوزاری فیدراڵی‌و ئه‌مه‌ش تا دوای هه‌ڵبژاردن به‌ماوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌وجا جێبه‌جێده‌كرێت. له‌مباره‌یه‌وه سه‌ركردایه‌تیه‌كانی نێو ئیئتیلافی نیشتمانی یه‌كگرتو (شیعه) به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم، هۆكاری ته‌جمیدكردن‌و راگرتنی هه‌لی كاره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه تاكو به‌مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارنه‌هێندرێت. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری ئیئتیلافه شیعه‌كه‌ی تر (ده‌وڵه‌ی یاسا)، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران نوری مالكی، وای ده‌بینن كه دواخستنی ئه‌و هه‌لانه بۆ چه‌ند مانگێكی تر، هێنده‌ی تر موعاناتی هاوڵاتیان زیاد ده‌كات. خودی مالكیش ده‌ڵێت "ئه‌م كاره وا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ناڕازی بن‌و وا بزانن كه حكومه‌ت توانای حزمه‌تكردنیانی نییه". هه‌رچی له‌باره‌ی كورتهێنانی بودجه‌شه كه به‌پێی پلانی ئه‌م ساڵ به 23 تریلیۆن دینار مه‌زه‌نده‌كراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌سێ شێوه چاره‌سه‌ر بكرێت، یه‌كه‌میان بریتیه له‌سود وه‌رگرتن له‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ 70 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل له‌ساڵی رابردودا ماوه‌ته‌وه كه له‌بودجه‌ی 2009دا ته‌نها 50 دۆلار بۆ به‌رمیلێك حیساب كرابو. هه‌رچی رێگه‌ی دوه‌م‌و سێهه‌مه، بریتین له‌قه‌رزی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی. پسپۆڕانی بواری ئابوری، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناكۆكن له‌گه‌ڵ میكانزمی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه، به‌تایبه‌ت كه "كاریگه‌ری سلبی به‌سه‌ر ئابوریی عێراقه‌وه ده‌بێت". له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت‌و گازی په‌رله‌مانی عێراق، عه‌بدولهادی حه‌سانی، پێی وایه كه ده‌كرێت سود له‌داهاته‌كانی نه‌وتی ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌ساڵی رابردوه‌وه ماوه‌ته‌وه ببیندرێت‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2010ی پێبكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناچاری قه‌رزكردن ببین. حه‌سانی بۆ نیقاشی رونكرده‌وه "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزببێته‌وه، به‌مه‌ش كورتهێنانه‌كه هێنده گه‌وره نابێت، به‌تایبه‌ت كه حكومه‌ت نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی له‌ساڵی 2010دا به 62.5 دۆلار مه‌زه‌نده كردوه له‌كاتێكدا كه ئێستا نرخه‌كه‌ی 75 دۆلاره". به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه، پسپۆڕ له‌په‌یمانگای ریفۆرمی ئابوری، مه‌ناف سائغ، رونیده‌كاته‌وه "كارێكی هه‌ڵه‌یه پشت به‌نرخی نه‌وت ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنانی بودجه، چونكه نرخی نه‌وت په‌یوه‌ندیداره به‌بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه". ناوبراو قه‌یرانی ئابوریی جیهانی ساڵی 2008ی به‌نمونه هێنایه‌وه كه چۆن كاریگه‌ر سلبی به‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2009دا هه‌بو. له‌هه‌مان كاتدا سائغ به‌باشی نازانێت حكومه‌ت پشت به‌قه‌رزی ده‌ره‌كیش ببه‌ستێت بۆ چاره‌سه‌ری كردنی كورتهێنانه‌كه، به‌تایبه‌ت كه "سلبیاتی له‌ئیجابیاتی زیاتره، ته‌نانه‌ت گه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كه به‌ماوه‌ی درێژخایه‌ن بێت"، چونكه ئه‌و قه‌رزه وا ده‌كات "عێراق گرێدراوی جیهانی ده‌ره‌وه بێت‌و ئه‌مه‌ش ئیشكالیاتی زۆری به‌دواوه ده‌بێت".
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2010، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنانی بودجه، جگه له‌قه‌رزی ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتدراوه‌ته وه‌زیری دارایی بڕی زیاتر له‌شه‌ش ملیار دۆلار قه‌رز له‌سه‌ندوقی نه‌قدی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت كه رێكخراوێك جیهانیه‌و له186 ده‌وڵه‌ت پێكهاتوه‌و قه‌رز ده‌داته ئه‌و وڵاتانه‌ی كێشه‌ی بودجه‌یان هه‌یه. هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه 3.8 ملیار دۆلار له‌بانكی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رز بكات كه رێكخراوێكی جیهانیی تایبه‌تمه‌نده به‌پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی‌و هونه‌ری بۆ وڵاتانی جیهانی سێ به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌زیادبونی هه‌ژاری.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌و تێبینیانه‌شدا، هه‌ندێ له‌پسپۆڕان‌و چاودێرانی تر، خاڵی ئیجابیان له‌بودجه‌ی ساڵی 2010 ده‌ستنیشانكردوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌هاوكاری پارێزگا سنوریه‌كان‌و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وت‌و گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنن. به‌پێی مادده‌ی 42ی یاسای بودجه، 5% داهاتی ده‌روازه سنوریه‌كان (وشكانی، ده‌ریایی، ئاسمانی) بۆ بودجه‌ی ئه‌و پارێزگا سنوریانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌روازه‌كانیان تێدایه. به‌پێی مادده‌ی 43ی هه‌مان یاساش، له‌هه‌موو به‌رمیلێك نه‌وت‌و هه‌مو 150 مه‌تر سێجای گازی سروشتی، بڕی یه‌ك دۆلار ده‌چێته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و پارێزگایه كه نه‌وت، یاخود گازه سروشتیه‌كه‌ی لێده‌رهێندراوه. مادده‌ی دواییان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت‌و گازی سروشتی روبه‌روی كاریگه‌ر ژینگه‌یی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه به‌هۆی ئه‌و گازانه‌ی له‌كێڵگه‌كانه‌وه دێنه ده‌رێ، بۆیه پێویستیان به‌پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێڵگانه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك رێگه له‌پیسبونی ژینگه‌یی بگیرێت، ئه‌مه جگه له‌پێویستی دابینكردنی چاودێری ته‌ندروستی تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و پارێزگایانه‌و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌و كێڵگانه‌دا كارده‌كه‌ن، به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی حكومه‌ت.
|